19 کاتژمێر پێش ئێستا
10372 جار خوێنراوەتەوە
ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەداهاتى نانەوتى عێراق بڵاودەكاتەوە
پوختە
لە وڵاتێکدا کە پێش هەر سەرچاوەیەکی دیکە، داهات تەنها بە نەوت ناسراوەو داهاتی نا نەوتی لە پەراوێزدا ماوەتەوەو بە ڕواڵەت ژمارەیەکی سادەیە کە کەس پرسیاری لێناکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو داهاتە نوێنەرایەتی بەشێکی بەرچاو لە گەنجینەی گشتی دەكات، ئەمەش پرسیارێک دەوروژێنێت: ئەگەر داهاتى نانەوتى بونى نییە، ئەى ئەو پارەیە بۆ کوێ دەڕوات؟.
لەگەڵ زیادبونی هۆشدارییەکان سەبارەت بە لەبەریەكهەڵوەشانى ئابوریی بنچینەیی نەوت، پێویستە لێکۆڵینەوە لە جددیەتی حکومەت بکرێت لە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی سەرچاوە غەیرە نەوتییەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاماژەکان بۆ لاوازیی شەفافیەت و بونى چەندین لایەنى سودمەند دەگەڕێتەوە.
91%ى داهات نەوتەو ئەوەی تر هیچ کاریگەرییەکی ڕونی نییە
حەیدەر ئەلشێخ شارەزای ئابوریی لەلێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن رونیكردەوە، کۆی داهاتی نەوتى و نانەوتى بۆ ساڵی 2024 بڕى 140 ترلیۆن و 774 ملیار دینار بوە، لەو ژمارەیەش 127 ترلیۆن و 536 ملیار دینار لە هەناردەکردنی نەوتەوەیە، کە دەکاتە 91%ی بودجەی گشتی دەوڵەت، سەبارەت بە داهاتە غەیرە نەوتییەکان، تەنها 13.237 ترلیۆن دۆلار بوە، کە دەکاتە 9%ی بودجە. ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەبەریەكهەڵوەشانى هەمەچەشنەیی داراییە و پشتبەستنی دەوڵەتە بە داهاتی نەوتی خاو بەشێوەى بەردەوام.
لە یەدەگی فیدراڵییەوە بۆ پارەدانەکانی عێراق
ئەلشێخ ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە هەژماری عێراق لە یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا دەخرێتە سەر حسابی عێراق و دواتر بە قیستی یەک لە دوای یەک لە ناوخۆدا دەگوازرێتەوە، واتە داهاتی نەوت لە ڕێگەی کەناڵە دەرەکییەکانەوە تێدەپەڕێت کە کەوتۆتە ژێر چاودێری نێودەوڵەتییەوە.
هەرچى سەرچاوە نانەوتییەکانیشە وەک داهاتی بەندەر و باج، ڕاستەوخۆ دەچنە ناو گەنجینەی گشتی، ئەمەش ئیختیاری زیاتر دەدات بە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و پرسیار لەبارەی میکانیزمەکانی چاودێریی و لێپرسینەوە دەوروژێنن.
باج، گومرگ، ڕسومات... و پاشان چی؟
داهاتی نانەوتى بریتییە لەو باجانەی کە بەسەر کۆمپانیاکان و کارگەکان و بازرگانان و هاوڵاتیاندا دەسەپێندرێت، ئەمە جگە لە باجی دەروازە سنورییەکان و کرێی خزمەتگوزارییەکان.
سەرەڕای ئەم هەمەچەشنییە، ئەم سندوقانە بەبێ کاریگەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر هاوسەنگی خزمەتگوزارییەکان یان گەشەپێدان ماونەتەوە، ئەمەش گومانی جیددی لەسەر چارەنوسیان دروستکردوە، چونكە ئەم بڕە پارانە جیاوازییەکی بەرجەستەیان لە ژێرخانی ئابوریی یان باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکاندا دروست نەکردوە، ئەمەش ئەو گریمانەیە بەهێزتر دەکات کە بەبێ شەفافیەتێکی ڕاستەقینە دەگوازرێنەوە بۆ سیستەمی خەرجییە سیاسی یان کارگێڕییەکان.
لە ساڵى 2025دا زیادبونی داهاتەکان گەرەنتی شەفافیەت ناکات
بەپێی زانیارییەکانی ئەلشێخ، پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی بۆ ساڵی 2025 زیاتر بێت لە 15 ترلیۆن دینار، ئەمەش لە ئەنجامى:
- زیادکردنی باج لەسەر کاڵا و خزمەتگوزارییەکان.
- چالاککردنی سیستەمی کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ پێدانی ڕسومات و غەرامە.
- فراوانکردنی بازنەی کۆکردنەوە لە کەرتە نوێیەکان.
بەڵام ئەم فراوانبونە لە کۆکردنەوەدا هاوتا نییە لەگەڵ زیادبونی شەفافیەت، چونکە حکومەت هێشتا میکانیزمی وردی بەدواداچونی بۆ ئەو بڕە پارە کۆکراوە یان سودمەندانە ڕانەگەیاندوە، ئەمەش وا دەکات زیادبونی داهات شمشێرێکی دو لێوار بێت: سەرچاوەیەکی زیادە لە لایەک، و دەرگایەکی کراوە بۆ گەندەڵی لە لایەکی دیکەوە.
دەوڵەتێکی بێ سەرچاوە، سەرەڕای بونى سەرچاوە
پرسیارەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە: ئەگەر دەوڵەتی عێراق باج و گومرگ و ڕسومات بە شێوەیەکی مەجازی بەسەر هەمو کەرتێکدا بسەپێنێت، ئەوا سندوقە غەیرە نەوتییەکانی بۆ کوێ دەچن؟.
ئایا داهاتەكان کۆتاییان بە خەرجکردنی شتومەکی ئاشکرا نەکراو دێت؟ یان بۆ داخستنی کەلێنەکانی گەندەڵی درێژخایەن بەکاردەهێنرێن؟ لە کاتێکدا نەوت لە ڕێگەی یەدەگی فیدراڵییەوە کەوتۆتە ژێر چاودێری نێودەوڵەتییەوە، بەڵام پێدەچێت سندوقە ناوخۆییەکان لە چوارچێوەی میکانیزمەکانی دەوڵەت خۆیدا زیاتر لەدەستبچێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی فرەیی ئەکتەرەکان و بەرژەوەندییە تێكەڵ و سەریەککەوتوەکان.
-
ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەداهاتى نانەوتى عێراق بڵاودەكاتەوە
|
-
عێراق.. بەهۆى نەوتەوە بودجە لەژێر مەترسیدایە
|
-
عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى
|
-
ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات
|
-
نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت
|
-
كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە
|
-
دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە
|
-
یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت
|
-
بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات
|
|
|