×

سەربازی تورک لەناو خاکی هەرێم
2024-08-28 190 جار خوێنراوەتەوە

عێراق و هەرێم کەی بێدەنگی خۆیان سەبارەت بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەشکێنن؟

ناوەندی هەواڵ

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامن،هێرشەکانی تورکیا بەپشتیوانی لایەنێکی ناوخۆیی بەجۆرێک پەرەی سەندووە تەنانەت بەبێ مۆڵەت هێزەکانی تورکیا دێنە ناو خاکی هەرێم و بێ پرس خاڵی پشکنین  لە شار و شارۆچکە سنوورییەکان دادەمەزرینن وەک ئەوەی ئەوناچانە شارۆچکەی تورکیا بن کە سەر بە پارێزگاکانی سەردەمی عوسمانی بن، سەربازانی تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامن لەداگیرکاری و ئۆپەراسیۆنەکانیشیان گۆڕیوە بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردن لە ناو سەنتەری شارەکان لەسنوری پارێزگاکان،ئەوە  جگە لەوەی تورکیا بەردەوامە لەپێشێلکردنی سەروەری خاکی عێرق هاوکات بەردەوامیشە لە ڕێگریکردن لە پشکی ئاوی عێراق بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەسەندیان کردووە و لەلایەن تورکیاوە پەسەندکراون.

سەرەڕای هەموو ئەوانەی تورکیا دەیکات ئەوەی جێگەی نیگەرانییە،هێشتا هەڵوێستی حکومەتی عیراق و هەرێم کەپارتی سەرۆکایەتی دەکات  جددی نییە لە چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکارییانە، بێدەنگییش بەرامبەر پێشێلکارییەکان تایبەتمەندی حکومەتی ئێستا و حکومەتەکانی پێشووە.

هەڵوێستی پەرلەمانیش، بەسەر سێ بەرەدا دابەش بووە بەشێکی لەگەڵ هەڵوێستی حکومەتەو بێدەنگە، بەشی دووەمیان بە تەواوی بێدەنگە بەبێ ئەوەی تەنانەت هەڵوێستێکی بنیاتنەریشی هەبێت بەرەی سێێەمیش ، بانگەواز دەکات بۆ ئەوەی تورکیا کۆتایی بەم پێشێلکارییانە بهێنێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر بەردەوام بێت دۆخەکە دەباتە دۆخێکی مەترسیدار. 

عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو و مەترسیدار پەرەی سەندووە، ئێستا تورکیا ناو شارەکان دەکاتە ئامانج و کەسایەتییە کان لەناو گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون بەتایبەتی لە سلێمانی تیرۆردەکات و ئەمەش نیشاندەری پێشهاتێکی مەترسیدارە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵکشانی دەست درێژییەکانی ئەم دواییەی تورکیا پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەیە، بۆ ئەوەی هەنگاو و ڕێوشوێنی کردەیی بنێت دژی ئۆپەراسیۆنانەکانی تورکیا کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکەن و سەروەری پێشێل دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕازی نەبن بە لێدوانی ئیدانەکردن".

بەوتەی عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق "پەرلەمانی عێراق ڕۆڵی دەبێت سەبارەت بە پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوخۆی عێراق، و کاردەکات بۆ ئەوەی  هەنگاوی ڕاستەقینە بنێن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق."

تورکیا ڕۆژانە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێم،بە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕۆژانە و بەردەوام لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی بۆردومانی ئاسمانی بە فڕۆکەی جۆراوجۆرو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها بە چەکی کیمایی و چەکی قرس و تۆپبارانکردنی گوندەکان و چەکی دیکە کوردستان داگیردەکات و حکومەتی هەرێم و عیراقیش بێدەنگن.

محەمەد زیادی نوێنەری کوتلەی پشتیوانی دەوڵەت، داوای لە حکومەتی سودانی و پەرلەمانی عێراق کردووە، هەڵوێستی جددی لەدژی داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بگرنەبەرچونکە دەرکردنی بەیاننامەی  ئیدانەکردن هیچ سوودێکی نییە و داگیرکارییەکانی تورکیا و دەبێت وەک هێزی داگیرکەر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

محەمەد زیادی، بە ئاژانسی مەعلومەی ڕایگەیاندووە، "پێشڕەوی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە قوڵایی زیاتر لە 40 کم و دانانی بارەگاو بازگەی سەربازی  لە پارێزگای دهوک داگیرکارییە بە هەموو پێوەرێکی نێودەوڵەتی، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێکی جددی  سەبارەت بەم دەستدرێژییەی تورکیا لەلایەن حکومەتەوە نەگیراوەتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕوپاگەندەکانی تورکیا سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان تەنها پاساوێکە بۆ جێبەجێکردنی تەماحە مێژووییەکانی لە عێراق ئەوەش بابەتێکی مەترسیدارە، و دەبێت هەڵوێستێکی جددی لەلایەن حکومەت و پەرلەمانەوە دژی بگیرێتەبەر.
دەشڵیت، ئەرکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانە، بە میوانداریکردنی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرکردە ئەمنییەکان"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "دەستدرێژی تورکیا داگیرکارییە دەبێت بەدواداچوون بکات و وەک هێزێکی داگیرکەر مامەڵە  لەگەڵ تورکیادا بکرێت ئەگەر لەناو خاکی عێراق نەکشێتەوە".  

عەدنان کنانی، شارەزای سەربازی و ستراتیژی دەڵێت، فراوانکردنی پێشڕەوی لایەنی تورکی بۆ ناو خاکی عێراق ئامانجی سەرەکییە بۆ دامەزراندنی پێگەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئامانج و تەماحە مێژووییەکانی لە موسڵ و کەرکوک و بەدواداچوون بۆ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان تەنها بیانوویەکە بۆ گەیشتن بەو ئاواتانە.

عەلی فەتلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، حکومەتی هەرێم بە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنی تورکیا تۆمەتبار دەکات و ڕایگەیاندووە"هەرێم تا ئەم ساتە هیچ لێدوانێکی لەسەر دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهوک و ناوچەکانی دیکەی سنوری بادینان نەداوە".

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەشڵێت"هەرێم خاوەنی هێزێکی سەربازیی گەورەیە، بەڵام هیچ هێزێکی بۆ بەرهەڵسکاری تورکیا لەو ناوچانە نەجوڵاندووە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ هاوکاری لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و بوونی بەرژەوەندی هاوبەشی ڕانەگەیەندراو لەنێوان هەولێر و ئەنقەرەدا.

پێشتر لە ڕۆژی 15ی ئابی 2024 هەریەک لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە نێوان عێراق و تورکیا لە بواری هاوکاری سەربازی و ئەمنی و بەرەنگار بوونەوەى تیرۆر ڕاگەیاند، ئیرادە میدیاش دەقى ئەو لێکتێگەیشتنە بە زمانى کوردى بڵاوکردەوە.

بە پێی ناوەرۆکى لێکتێگەیشتنەکە، دەولەتی تورک لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا داگیرکاریەکانی لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات، بەو پێیەی یەکێک لە خاڵە ئیمزا لە سەر کراوەکانی لێکتێگەشتنەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورکیا و عێراق هەمەنگی سەربازی و سیخوڕی دەکەن بۆ لێدان و ڕێگری کردن لە هەر جموجوڵێک کە پێچەوانەی بەرژەوەندی لایەنی بەرامبەربێت، ئەم خاڵە ڕاستەوخۆ هەرلایەنێک دەکاتە ئامانج کە پێچەوانەی بیر و تێڕوانینی دەوڵەتانی وەک تورکیا و عێراقن لە سنورەکان کە دیارە مەبەست لێدانە لە هەرپارتێکی کوردی کە بیەوێت مافەکانی بەدەست بهێنێت لە ناوچەکە.


  • هوداپار لە باکوور دووژمن و لە باشوور دۆستی کوردان

  • ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی کوردستان پایەکانی دەسەڵات بتەو دەکات

  • چاوچنۆکی و تەماحەکانی تورکیا دەگەنە کەرکوک

  • عێراق و هەرێم کەی بێدەنگی خۆیان سەبارەت بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەشکێنن؟

  • تەرمی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین لە قەرەتۆغان بەخاکسپێردرا

  • دوو مووشەک کشانەوەی هێزەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لە عێراق ڕاگرت

  • لە 33 ساڵدا 845 کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی

  • هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن کرایەوە

  • فواد حسێن: لەشکرکێشی تورکیا هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی نیە

سەرەکی