2   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاستی باشترە لە خوێن ڕشتن

ئیرادە میدیا

زۆرێک لە ئێمەی کورد بشت بەست بە دڕندەیی تورکیا و بێ متمانەیمان بە تەوقەکەی باخچەلی، پێمان وایە تورکیا ئاشتی ناوێت و ئەوە ئیمەین کە دەمانەوێت ئاشتی بسەپێنین بەسەریدا، رێک ئەم بۆچوونە ٢٨ ساڵ پێش ئێستا عەبدوڵا ئۆجەلان باسی دەکات و دەڵێت: ئێمە چەکمان وەک بەدیل هەڵبژارد، کە ئاشتی هەبێت چەکمان ناوێت و هەموو چرکە ساتێک چاوەڕی ئاشتین.

ساڵی ١٩٩٧ لە ئەلیاسی لوبنان، عەبدوڵا ئۆجەلان، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
فاتیح ئاڵتان،ڕؤژنامەنووسی تورک باسی ئاشتی دەکات، بەوەش تورکیا رێگەی نەدا بڵاو بکرێتەوە ، ئێستاش بەش بەش چاوپێکەوتنەکە بڵاو دەکرێتەوە.

ئۆجەلان لە بەشی چوارەمی ئەو چاوپێکەوتنەدا، کاتێک ڕۆژنامەنوسەکە پرسیاری لێدەکات، گەر کاخەزێک بۆ وەستانی خوێن ڕشتن بێتە بەردەمت، ئامادەن و واژۆی دەکەن؟
ئۆجەلان بێ دودڵی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: بێگومان ئامادەم و واژۆی دەکەم. بەو پێیەی وەک ئۆجەلان باسی دەکات، ئەو شەڕەی سەری هەڵداوە وێنەی نییە و شەڕێکی تراژیدی و مەترسیدارە، تەنانەت ئۆجەلان ئەوەندە خواستی ئاشتی هەیە دەڵێت: بەلامەوە گرنگ نییە کێ نوێنەری ئاشتییە، ئیسلامیە، ڕاستڕەوە یان هەرکەس و لایەنێکە، گرنگ ئاشتی و ڕێگرییە لە خوێن ڕشتن.

ئۆجەلان لەو چاوپێکەوتنەدا جیا لە ئاشتی، پێشنیاری چارەسەری بنەڕتیش بۆ پرسی کورد لە باکور دەخاتە و ڕوو دەڵێت: باشترین چارەسەر بۆ کورد و تورکیا بەگشتی، چاسپاندنی سیستمی فیدراڵییە بۆ تورکیا.

ئەو خواستە بۆ ئاشتی و پێش ٢٨ ساڵ، نیشاندەری ئەو هێڵە بنەڕەتییەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ـی عەبدوڵا ئۆجەلان و تەڤگەری ئازادییە کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بنەماکەی داڕێژراوە و بەردەوام چاوی لەسەری بووە.

بۆیە دەکرێت بۆچوونەکە تەواو بێت و تورکیا ئاشتی نەوێت، بەڵام وەک ئۆجەلان بۆخۆی لەو چاوپێکەوتنەدا دەیڵێت، بۆ یەک دەقەش ڕێگری کردن لە کوشتن و خوێن ڕشتن خراپ نییە و دەکرێت ڕێگری لە خوێنڕێژی بکرێت، پشت بەست بەو بنەمایەش ئۆجەلان ئامادەی ئاشتییە و هەر خۆیشی دەڵێت: دواجار تورکیا لە شەڕ هیچ ناباتەوە، دەبێت هەر بگەرێتەوە بۆ بنەمای ئاشتی و داننان بە مافی کورد.

  • ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاستی باشترە لە خوێن ڕشتن

  • كێ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات؟

  • ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازیی لەغەززە دروستدەکات

  • وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا له‌باره‌ى چاره‌نووسى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى هاته‌ده‌نگ

  • كۆمسیۆن په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • وڵاتان خەریکی خۆپڕچەککردنن.. ڕوبەڕوبونەوەیەکی جیهانیی نزیکه‌

  • سبەینێ دەنگدانی گشتی لە هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت

  • ئه‌مریكا به‌نیازى چییه‌و پلانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • له‌توركیا چى ڕوو ده‌دات؟ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ چییان به‌سه‌ردێت؟

سەرەکی