دیناری عێراقی
2024-11-14 271 جار خوێنراوەتەوە

به‌غداد پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى بۆ ساڵى 2024 بۆ هه‌رێم نارد

ناوەندی هەواڵ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق تەواوی پارەی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرج کردووه‌ کە بڕەکەی 286 ملیار دینارە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
کەمال مووسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان به‌ میدیاى پارتى ڕاگه‌یاند: وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 286 ملیار دیناری وەک تەواوکاری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 خەرج کرد، ئێستاش چاوەڕێن ئەو پارەیە بگاتە کوردستان و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەن.

هاوكات، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 400 ملیار دینار وەک پارەی تەواوکاری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا خرایەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتووشدا ئەو پارەیە ڕەوانەی پارێزگاکان دەکرێت تا بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت.

 

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەداهاتى نانەوتى عێراق بڵاودەكاتەوە

  • عێراق.. بەهۆى نەوتەوە بودجە لەژێر مەترسیدایە

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

سەرەکی