×

2024-06-06 175 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە بچێت و تا نۆی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەو هەڵبژاردنە چەندین گۆڕان لە دەسەڵاتی یاسادانان بەدی دەکرێت و دیارترینیان بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی کورسییەکان، کە لە 705 کورسییەوە دەبێتە 720 کورسی و زیاتر لە 370 ملیۆن دەنگدەر لەو هەڵبژاردنەدا بەشدار دەبن.

بەڕێوەچوونی دووەم گەورەترین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە جیهان، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپایە نزیک بووەتەوە، هەڵبژاردنی ئەمجارەی یەکێتیی ئەورووپا گرنگە و لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە بە چەندین قەیرانی وەک کۆچبەری نایاسایی، جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت.

پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا یەکێکە لە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و حەوت دامەزراوە سەرەکییەکەی ئەو یەکێتییە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا پێنج ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، بڕیارە لە شەش تا نۆی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە 27 وڵاتی ئەندام بەڕێوە بچێت.

یەکەم هەڵبژاردن لە ساڵی 1979 بەڕێوە چوو و ئەمساڵ دەیەمین جارە بەڕێوە دەچێت. تەمەنی یاسایی دەنگدان 18 ساڵە و لە بەشێک لە وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا 16 ساڵە و ژمارەی دەنگدەران لەو هەڵبژاردنە 373 ملیۆن کەسن.

پێشتر ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا 705 کورسی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەبێتە 720 کورسی. بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کورسییەکان، بڕیارە لە خولی ئەمجارەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ژمارەی کورسییەکانی 12 وڵات زیاد بکات.

کورسییەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەسەر وڵاتانی ئەندامدا دابەش دەکرێت، ئەو سێ وڵاتەی لە خولی ئێستا زۆرترین کورسییان هەیە بریتیین لە: ئەڵمانیا  96 کورسی، فەرەنسا  79 کورسی، ئیتاڵیا  76 کورسی، ئەو سێ وڵاتەی کەمترین ژمارەی کورسییان هەیە، بریتیین لە قوبرس، ماڵتا و لۆکسەمبۆرگ و هەریەکەیان شەش کورسییان هەیە.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی