×

2024-06-06 153 جار خوێنراوەتەوە

حووسیەکان سێ هێرشی دیکەیان کردە سەر کەشتیە بازرگانیەکان

ناوەندی هەواڵ

شەوی ڕابردوو حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و موشەکەوە لە دەریای سوور و عەرەبی سێ هێرشیان كردە كەشتیییە بازرگانییەكان، دەشڵێن، یەکێک لە کەشتییەکان لەلایەن ئەرمیکاوە خاوەندارى دەکرێت و ئەوانى دیکەش لەلایەن بەریتانیاوە خاوەندارى دەکرێن.

دەشڵێن، لە دەریای سوور دوو هێرشمان ئەنجامداوە و یەكەمیان بۆسەر كەشتیی ڕۆزا بوو ئەوی دیكەیان كەشتیی ڤانتاج دریم بوو، کە لەلایەن بەریتانیاوە خاوەندارى دەکرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشیی سێیەم بۆسەر كەشتیی ئەمریكی “مارسك سێلێتار” بە ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای عەرەبی ئەنجامدراوە.

لە دوای 7ـی مانگی 10 ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی