×

2024-06-08 150 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیسرائیل ده‌خاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

ستیفان دوجاریك وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، ئیسرائیل ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌شداریكردنی له‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ پێشێلكاری دژی مافه‌كانی منداڵان ده‌كه‌ن له‌ كاتی شه‌ڕه‌كاندا و خراوه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

ستیفان دوجاریك له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاگاداری بكاته‌وه‌.

گیلاد ئەردان باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، نامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ سكرتێری گشتییه‌وه‌ پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به‌ خستنه‌ڕوی سوپای ئیسرائیل له‌ لیستی ڕه‌ش له‌ ڕاپۆرتی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ منداڵانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وه‌ك لایه‌نێك له‌و ململانێیه‌ی كه‌ پێشێلكارییه‌كانی دژی منداڵان ئه‌نجامداوه‌.

هاوکات، باڵیۆزی ئیسرائیل وه‌ڵامی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی دایه‌وه‌ و وتی، له‌بری سوپای ئیسرائیل هه‌ركه‌سێك ئه‌مڕۆ پێویست بێت كه‌ بچێته‌ ناو لیستی ڕه‌شه‌وه‌، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌، كه‌ هانده‌ری تیرۆر و پاڵنه‌ره‌ بۆ ڕق و كینه‌ و هه‌ر به‌وجۆره‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ ساڵانه‌یه‌ له‌ ڕۆژی 14ی (حوزه‌یران/6)ی هه‌مو ساڵێك ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ڕاپۆرته‌ فه‌رمییه‌كه‌ له‌ 18ی (حوزه‌یران/6) بڵاوده‌كرێته‌وه‌. له‌ 26ی (حوزه‌یران/6) له‌ ئه‌نجومه‌ندا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ڕاپۆرتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه‌ لیستی ئه‌و وڵات و ڕێكخراوه‌ چه‌كدارانه‌ی تێدایه‌ كه‌ ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ باشتركردنی پاراستنی منداڵان نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر، كه‌ به‌ لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ناوده‌برێت.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی