×

2024-06-10 174 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژەیاسای ئەمریکای بۆ ئاگربەست لە غەززە پەسەند کرد

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە غەززەی پەسەند کرد، نوێنەری ئەمەریکاش لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژە بەوە دەکات کە پابەندن بە چارەسەری دوو دەوڵەت.

ڕووسیا دەنگی بە ڕەشنووسەکە نەدا، لەکۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش،  14 ئەندام دەنگیان پێیدا.

پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، داواکارین هێرشە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەرکی خۆی لە ڕاگرتنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات.

هەروەها هیوای خواست سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە تەواوی بکشێتەوە بۆ ئەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ غەززە بگەڕێتەوە و ئامادەیی تەواوی حکوومەتی عێراق دەربڕیوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا هەوڵە نێوەندگیرییەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بەردەوامە، ئەمەریکا و میسر و قەتەر بەیەکەوە داوا لە حەماس و ئیسرائیل دەکەن پابەندی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بایدن بن کە لە 31ی ئایاری 2024 ڕایگەیاندووە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، ڕەشنووسەکەی ئیسرائیل ئازادکردنی بەشێک لە بارمتەکان و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە قەرەباڵغەکانی غەززە لەخۆ دەگرێت.
باسی لەوەش کرد، دوای هەوڵە دیپلپۆماسییە بەردەوامەکانمان، ئیسرائیل ڕەشنووسێکی نوێی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆ، ڕەشنووسەکە لە لایەن قەتەرەوە گەیەندراوەتە حەماس.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی خستە ڕوو، ڕەشنووسەکە لە سێ قۆناغ پێک هاتووە، کە قۆناغی یەکەمیان شەش هەفتەیە و بریتییە لە ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕ، لەگەڵ ئەوەشدا کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەی خەڵکی زۆری سڤیلی لیێیە، ئەوە لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە.

بایدن دەشڵێت: "دواتر گفتوگۆ دەربارەی قۆناغی دووەم و سێیەم دەکەین کە بریتییە لە ڕاگرتنی هەمیەشەیی شەڕ".

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی