×

2024-06-12 217 جار خوێنراوەتەوە

ماکرۆن: لە پۆستەکەم دەمێنمەوە و پاشەکشە ناکەم

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكە هەرچییەك بێت لە پۆستەكەم دەمێنمەوە، و پاشەکشە ناکەم.

ئیمانوێل ماكرۆن، لە دیدارێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی هەڵوێستى خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکە و ئەگەری مانەوە یان دەست لەکارکێشانەوەى خستووەتەڕوو.

ماکرۆن ڕایگەیاندوە: بڕیارمداوە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا لە ڕۆژی ٣٠ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، ئەنجامەكەشی هەرچییەك بێت لە پۆستەكەم دەمێنمەوە و دەستلەكارناكشێمەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر هاتوو ئەو حزبە سەركەوتنی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پەرلەمانی فەرەنساش بەدەستبهێنێت، ئەو لە پۆستی سەرۆككۆمار دەمێنێتەوەو بەهیچ شێوەیەك دەستلەكار ناكێشێتەوە.

ماكرۆن جەختیکردەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا هیچ کاریگەریەکى لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنساوە نابێت و مەرج نییە  ئەنجامێکی ئەوتۆی هەبێت.
سەبارەت بە ڕاپرسییەکانیش کە لەبارەى شکستهێنانی ئەوەوە بڵاودەکرێنەوە، ماکرۆن وتی: بڕوام بە ئەنجامی ڕاپرسییەكان نییە كە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە بڵاودەكرێنەوە.

جێی ئاماژەیە پارتى گردبوونەوەى نیشتیمانى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا توانیبووی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە ٣١%ی دەنگەکانی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی