×

2024-06-13 181 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین ئاماری قوربانیانی جەنگ لە غەززە بڵاوكرایەوە

ناوەندی هەواڵ

تەندروستی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 37 هه‌زار و 232 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 85 هه‌زار و 37 كه‌سیش برینداربوون.

ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م)ی 2023 وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 37 هه‌زار و 232 كه‌س گیانیان لە دەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیل 3 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا لە ئاكامدا 30 كەسی دیكە گیانیان لە دەستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه‌ له‌ رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 85 هه‌زار و 37 كه‌س برینداربون.

جێگەی ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی 7ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی