×

2024-06-15 203 جار خوێنراوەتەوە

پوتین مەرجەکانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی روسیا لە نوێترین لێدوانیدا مەرجەکانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد، دەشڵێت، دەبێت کیێڤ دەستبەرداری پلانی بوون بە ئەندامی رێکخراوی ناتۆ ببێت.
 
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، پێش دەستپێکردنی ئاگربەست دەبێت هێزەکانی ئۆکرانیا لەو خاکانە بکشێنەوە کە بەو وڵاتەوە لکێنراون، هەروەها دەبێت کیێڤ دەستبەرداری پلانی بوون بە ئەندامی رێکخراوی ناتۆ ببێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچانەی پێویستە ئۆکرانیا بکشێتەوە لێیان بریتین لە دۆنتێسک، لۆهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا، بەپێچەوانەوە دانووستان لەنێوان مۆسکۆ و کیێڤ روونادات.
 
جێگەی ئاماژەیە ئەمە، لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، سەرکردەکانی 90 وڵات لە سویسڕا کۆبوونەوە ئەنجامبدەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێگاکانی هێنانەدی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی