×

2024-06-20 375 جار خوێنراوەتەوە

سعودییە لەبارەی حاجییە کۆچکردووەکان بڕیارێکی دەرکرد

ناوەندی هەواڵ

کونسوڵخانەى عێراق لە جەددە، ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى حاجییانى عێراق لە مەککە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، بەهۆى بوونى ژمارەیەکى زۆر تەرمى حاجییان لە پزیشکى شەرعیى مەککە، دەسەڵاتدارانى سعودیە ناچار بوون بەکاتیى تەرمى حاجییان بەخاکبسپێرن.

 کونسوڵخانەی عێراق لەسعودییە، لەبارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی عێراقی  ڕایگەیاندووە، ناوی ئەو حاجیانەیان ڕادەستی سعودیە كردووە كە گیانیانلەدەستداوە.

كونسوڵگەریی عێراق لە جەددە، دووپاتیدەکاتەوە، لە سەرەتای وەرزی حەجەوە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئەرکەکانی، بەو پێیەی لەگەڵ تەواوی ستافی کونسوڵگەرییەکەی لە بارەگای سەرەکی نوێنەرایەتییەکەیان لە جەدە کاردەکات، جگە لە نووسینگە کونسوڵگەرییە کاتیەکان لە مەککە و مەدینە. 

دەشڵێت تیمەکانیان 24 کاتژمێر کاردەکەن بۆ ئاسانکاری سەرجەم کاروباری کونسوڵگەری بۆ حاجیانی عێراقی و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان بەتایبەت لەناو کەسانی بەساڵاچوودا لەئەنجامی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا، دەسەڵاتدارانی سعودیە تا کۆتایی وەرزی حەج بە دڵسۆزی زیارەتکارە مردووەکان بەشێوەی کاتی بە خاک دەسپێرن و دواتر بەپێی خواستی خێزانەکانیان تەرمەکانیان دەردەهێنرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە جەدە بەیاننامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو حاجییە عێراقییە کۆچکردووانە کرد کە لە کاتی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستدا. 

هاوکات ، ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە تەرمی حاجییە مردووەکان لە سعودیە بە ئەمانەت نێژراون، تا دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج و بەڕەزامەندی کەس و کاریان دەگوازرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی