×

2024-06-27 230 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا لەبارەى هەڵبژاردنەوە پەیامێک ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم دەکات

ناوەندی هەواڵ

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دوا لە حکومەتى هەرێم دەکات، زامنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات و چیتر وادەکە دوانەخرێت.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەلایەتی (ئێكس) لەپەیامێکدا دەڵیت، پێشوازی لە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین لە 20 تشرینی یەكەم، دواش دەکەین حکومەتى هەرێم زامنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردن بكات.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەڵبژاردن بۆ چەندین جار دواخرا، لەپێناو هەرێمی كوردستان و عێراقێكی دیموكراتی، هیوادارن هیچ دواخستنێكی تر روونەدات.

وتەکانى باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق لەکاتێکدایە، پێنجەمین جارە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات، دوایین وادە رۆژی 10ی مانگی حوزەیرانی 2024 بوو، بەڵام بەهۆی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیارێکی دادگای فیدراڵی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەکارییەکان راگیران و کۆمیسیۆن نەیتوانی لەو وادەیە هەڵبژاردن ئەنجامبدات.

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی