×

ئەرشیف
2024-08-03 165 جار خوێنراوەتەوە

دە ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزدیدا تێدەپەڕێت

ناوەندی هەواڵ


لەڕۆژی 3ی ئابی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری بەوهۆیەوە 11 هەزار و 417 ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنران، دواتر زۆرینەیان کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کران، یەکێتیش دەڵێت: ڕاکردنی هێزی پارتی فەرمانڕەوا لە شنگال دەرفەتی بەرەنگاری کەمکردەوە.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دەزگای میدیایی ئیرادەی وت، بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بۆسەر شنگال و دەوروبەری، نزیکەی 5000 ئێزدی کۆمەڵکوژ کران و شەش هەزارو 417 کەسیش ڕفێندران.
 
بەپێی ئاماری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش، لەو ئێزدییانەی کە ڕفێندراون، تا ئێستا سێ هەزارو 576 کەسیان رزگارکراون و دوو هەزارو841کەسیان بێسەروشوێنن.
 
هاوکات، بەپێی ئامارەکان لە کۆی 119 گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە لە سنووری شنگال، 50گۆڕیان هەڵدراونەتەوە، لەو 50 گۆڕەی هەڵدراونەتەوە 600 ڕووفات هەبوون و لەو ژمارەیەش 264 ڕووفات گەڕێندراونەتەوە و ڕووفاتی ئەوانەی دیکە کەماون لە بەغدان و تا ئێستا پشکنینی DNAکانیان تەواو نەبووە.
 
سعود مستۆ بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافدەڵێت،ڕاگرتنی کارەکانی یونیتاد، پڕۆسەی دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو خاو کردووەتەوە، چونکە تیمە عێراقییەکان ئامێری پێشکەوتوو و کەرەستەی پێویستیان لە بەردەست نییە و ناتوانن ئەو پڕۆسەیە بەباشی بەڕێوەببەن.
 
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و لێپرسینەوە لە تاوانکاران ناسراو بە یونیتاد، لە ساڵی 2017 لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە داعش پێکهێندرا.
 
یەکێک لە کارەکانی یونیتاد هاوکاری تیمە عێراقییەکان بوو لە پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی داعش.
 
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، ڕۆژی 15-09-2023، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کە لە ساڵێکدا کۆتایی بە کارەکانی یونیتاد بهێنێت.
 
لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی ئاوارە لە 21 کەمپ ژیان دەکەن، بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش دەڵێت، 25٪ بۆ 30%ی کوردانی ئێزدی ئاوارە لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری ئەوانەشیان کە ماونەتەوە لە 19 کەمپدا دەژین
 
سەبارەت بەچارەنووسی ئەوانەی کە دیار نین، حوسێن قائیدی وتی، بەپێی بەدواداچوون وپێشبینییەکانی ئەوان  زۆرینەیان لە سووریان،بەشێکیشیان لەو ناوچانەی عێراقن کە داعش لەماەوی ڕابردوودا تێیاندا باڵادەست بوو.

کۆما چڤاکێن کوردستان کەجەکە لە ساڵیادی فەرمانی  3ی ئابی 2014ی شەنگال  دەڵێت ؛ بە توڕەیەکی زۆرەوە ئەو فەرمانە و ئەو کەس و لایەنانەش کە ڕۆڵیان هەبووە تێیدا شەرمەزار دەکەین، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا گیانیان لەدەستدا یاد دەکەینەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 2ی ئابی 2024، هاوسەرۆکایەتى کۆنسەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی فەرمانی 3ی ئابی 2014ی شەنگال و کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەک تەڤگەری ئازای کورد هەر وەک دوێنێ، لە ئەمڕۆشدا لەگەڵ خەڵکی شەنگال دەبین و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین.  

کەجەکە دەڵێت : لە 3ی ئابی 2014دا بە دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، لە شەنگال لە دژی گەلەکەمان فەرمانی قڕکردن و جینوسایدی پێکهێنا، قڕکردنێک کە ئازارەکەی خەڵکی شەنگال و هەموو گەلی کورد هەستی پێدەکەن، ئەوانیش ( کەجەکە ) لە قوڵاییەوە هەستی پێدەکەن و تێیاندا دەژی . 

فەرمان و جینۆسایدی هاوڵاتیانیان لە شەنگال یەکێکە لە هەرە دڕندانەترین قڕکردنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و هەموو ئەو هێزانەی لەو قڕکردنەدا ڕۆڵییان هەبوو، بە توڕەیەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەن، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا گیانیان لەدەستداوە یاد دەکەنەوە و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبن، کەجەکە وا دەڵێت .

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەیادی دە ساڵەی جینۆسایدی شەنگالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە،"دەساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش تێپەڕ دەبێ کە گەورەترین تاوانی سەردەمە دژ بە مرۆڤایەتی لە سەدەی بیست و یەکدا، هەروەها هەوڵەكانی یەكێتیی لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەردەوامە بۆ هەرچی زووتری جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێم و فیدراڵ و کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە کەیسی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە، رزگارکردنی زیندووان، قەرەبووی زیانلێكەوتوان و  لابردنی تەگەرە سیاسییە دروستكراوەكانی بەردەم گەڕانەوەیەکی سەربەرزانەی ئاوارە و لێقەوماوانی کارەساتەکە".

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتتدا ئەوەشهاتووە،"بە داخەوە لەم کارەساتەدا کەسوکارمان لە ئێزدیان لەبەردەم شاڵاوی تیرۆرستاندا بە تەنیا هێڵرانەوە، ڕاکردن و کەمتەرخەمی هێزی پارتی فەرمانڕەوا کەمترین دەرفەتی  بۆ بەرەنگاری و پارێزگاری هێشتەوە".

  • هوداپار لە باکوور دووژمن و لە باشوور دۆستی کوردان

  • ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی کوردستان پایەکانی دەسەڵات بتەو دەکات

  • چاوچنۆکی و تەماحەکانی تورکیا دەگەنە کەرکوک

  • عێراق و هەرێم کەی بێدەنگی خۆیان سەبارەت بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەشکێنن؟

  • تەرمی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین لە قەرەتۆغان بەخاکسپێردرا

  • دوو مووشەک کشانەوەی هێزەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لە عێراق ڕاگرت

  • لە 33 ساڵدا 845 کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی

  • هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن کرایەوە

  • فواد حسێن: لەشکرکێشی تورکیا هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی نیە

سەرەکی