×

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران
2024-09-21 111 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکیان: هیچ وڵاتێک ناتوانێت هێرشبکاتە سەر ئێران

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک کۆمارى ئێران، ڕایگەیاند، تواناکانى بەرگریى و بەرپەرچدانەوەى وڵاتەکەى بەجۆرێک گەشەى کردووە، هیچ هێزو ئەهریمەنێک بیر لەوە ناکاتەوە هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەیان.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران، لە ساڵیادى دەستپێکردنى هەفتەى بەرگریى پیرۆز کە یادى هەشت ساڵەى شەڕى نێوان ئێران و عێراقە، لە نزیک مەزارگەى ئیمام خومەینى لە شارى رەى باشوورى تاران بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، تواناى بەرگریى و بەرپەرچدانەوەى وڵاتەکەى بەشێوەیەکى گەورە گەشەیکردووە، بەجۆرێک هیچ هێزێک ناتوانێت بیر لەوە بکاتەوە هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەیان.

وتیشی، بە یەکێتی و یەکگرتوویی وڵاتانى ئیسلامى، ئاشتى و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە دەستەبەردەکەن و پێکەوە ڕووبەڕووى ئیسرائیل دەبنەوە.

پزیشکیان گەلى ئێرانى دڵنیاکردەوە و دووپاتیکردەوە، دەتوانن بەرگریى لە وڵاتەکەیان بکەن و ئاسایش و ئارامى ناوچەکەیان بپارێزن.

نمایشى هەفتەى بەرگریى پیرۆز کە یادى هەشت ساڵەى شەڕى نێوان ئێران و عێراقە، تێیدا مووشەکى فاتیح کە خێراییەکەى دەگاتە سەروو خێرایی دەنگ و چەندین جۆرى دیکەى مووشەک نمایشکران.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی