×

2024-09-22 137 جار خوێنراوەتەوە

یونسێف کوژرانى 14 هەزار منداڵى لەلایەن ئیسرائیلەوە راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتوەکان – یونسێف رایگەیاند، دۆخى مرۆیی لەغەززە بەرەو خراپتر دەچێت و هاوکارییەکان کەمیان کردووە، تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار منداڵ لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.

لە 7ى مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

تێد چیبان جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، دۆخی مرۆیی لە غەززە بەرەو خراپتر دەچێت، بەوپێیەی ژمارەی ئاوارەبووەکان بۆ ملیۆنێک ‌و ٩٠٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار منداڵ لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون و ژمارەی بارهەڵگرەکانی هاوکاریی لە مانگی ئابدا لە 100 بارهەڵگرەوە بۆ 15 بارهەڵگر لە ڕۆژێکدا بۆ مانگی ئەیلول کەمبووه‌تەوە.

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی