×

2024-09-22 136 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای لوتكە: لە 2024دا زیاتر لە 23هەزار كۆچبەر لە كەناڵی ئینگلیزەوە چوونەتە بەریتانیا

ناوەندی هەواڵ

دەزگای لوتكە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاشكرای دەکات، لە سەرەتای ساڵی 2024 تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، زیاتر لە 23 هەزار كۆچبەر لە كەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.

ئیرادە: دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، ئەمڕۆ یەكشەممە22ی ئەیلولی 2024، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت"پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز بۆ کۆچبەران خەونێکە تا پێێ دەگەن، بەڵام کەناڵەکە بووەتە مۆتەکەی ڕوحی کۆچبەران بۆ ماوەی چەندەها ساڵە."

دەشڵێت، بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتون لە سەرەتای ساڵی 2024 تا 15ی ئەیلولی ئەمساڵ، 23 هەزار و 533 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە ئەوەش زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشو، بەڵام کەمترە لە ساڵی 2022.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە،  لە ساڵی 2023 بەگشتی 29 هەزارو 437 کۆچبەر بە بەلەمی بچوک لەکەناڵەکە پەڕیونەتەوەو لە ساڵی 2022دا کۆی گشتی کۆچبەران کە گەیشتونەتە بەریتانیا لەو ڕێگەیەوە 45 هەزار و 755 کۆچبەر بوون، کە زۆرترین ژمارەیە لەو کاتەوەی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2018دا ژمارەکان کۆکراونەتەوە، کاتێک زیاتر لە 135 هەزار کۆچبەر لە ڕێگەی ئەم ئاوەوە گەیشتونەتە بەریتانیا.

دەزگای لوتكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەپێی ئامارەکان لانیکەم 194 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی لە نێوان ساڵانی 2018 تا ئەیلولی 2024 گیانیان لەدەستداوە.

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی