×

2024-09-23 191 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی گوندەكانی باشوری لوبنان دەكات

ناوەندی هەواڵ

سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی گوندەكانی لوبنان كرد، دەستبەجێ‌ ناوچەكانیان چۆڵبكەن، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان و هێرشە ئاسمانیەكانی بۆ سەر لوبنان چڕکردووتەوە.

ڕۆژی سێشەممە 17 و 19ى ئەم مانگە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە لە ئەنجامدا بە سەدان کەس بوونە قوربانى.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2024، دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی گوندەكانی لوبنان كرد، دەستبەجێ‌ ناوچەكانیان چۆڵبكەن، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان و دەشڵێت، لە ماوەی داهاتوودا هێرش دەكەینە سەر ئامانجە تیرۆرستیەكان لە لوبنان.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەى بەوەکرد،  حزبوڵا موشەكی كروزو سەكۆی موشەكی و فرۆكەی بێفركەوان لە ناو ماڵی هاوڵاتیان عەمباردەكات ،سوپا هەرچیەك پێویست بێت دەیكات، لەپێناو گێڕانەوەی ئاسایش بۆ باكوری ئیسرائیل.

لێدوانەكەی هاگاری، دوای كاتژمێرێك دێت لە هێرشێكی چڕی ئاسمان ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێكی حزبوڵا لە باشوری لوبنان.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی