×

2024-09-23 191 جار خوێنراوەتەوە

بەلەمێکى کۆچبەران لە یۆنان نقوم بوو

ناوەندی هەواڵ

نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە یۆنان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە خۆرئاوای دوورگەی سامۆسی یۆنان نقوومبووە و لە 33 سەرنشین تەنیا پێنجیان رزگارکراون و پۆلیسی کەناراوییەکانی ئەو وڵاتە بەدوای بێسەروشوێنەکاندا دەگەڕێت.

پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە یۆنان ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئەیلوولی 2024، ڕایگەیاندووە" بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران کە لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە بە دەریای ئیجە هاتووەتە یۆنان، لە نزیک خۆرئاوای دوورگەی سامۆسی یۆنان نقووم بووە و ژمارەیەک سەرنشینیش بوونەتە قوربانی."

بەوتەی نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، دوای ئەوەی پۆلیسی کەناراوییەکانی یۆنان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پێنج کەسیان لەکۆی 33 سەرنشینی بەلەمەکە ڕزگارکردووە، تەرمێ سێ کەسیان دۆزیوەتەوە کە هەرسێکیان ئافرەتن، یەکێکیان کچێکی تەمەن 10 ساڵ و یەکێکی دیکەشیان 12 ساڵە.

هاوکات، بەپرسى نوسینگەى پۆلیسى کەناراوەکانی یۆنان بە ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگەیاندوە، دواى نوقومبونى بەلەمەکە  تەرمى سێ کۆچبەریان دەرهیناوەتەوە و پێنج کۆچبەریشیان ڕزگار کردوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە کارەکەیان سەختە و دەستیان بە گەڕان بەدواى بێسەروشوێنبواندا کردوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم 20 کەس بێسەروشوێن بون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ماوەی ساڵانی نێوان 2015 تا شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، 591 کەس لە ڕێگەی گەیشتن بۆ ئەورووپا بوونەتە قوربانی، لەوانە 343 کەسیان گیانیان لەدەستداوە،  248یشیان بێسەروشوێنن.
 
بەپێی ئامارەکان، زۆرینەی قوربانییەکان و ژمارەی ئەوانەشی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن کوردن، ڕێژەیان لەنێوان 70 %بۆ 80% دەبێت.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی