×

2024-09-25 170 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر داوای فەڕەنسا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر لوبنان کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئاڵۆزییەکان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی بەردەوامە و یوئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ھێرشەکانیان بۆ سەر پێگە سەربازی و کۆگای چەک و مووشەکی سەرکردەکانی حزبوڵا لە سەرانسەری لوبنان فراواندەکەن،هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا سەبارەت بە دۆخى لوبنان کۆببێتەوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا سەبارەت بە دۆخى لوبنان کۆببێتەوە، دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت.

سەرچاوەیەک لەناو ئەنجوومەنی ئاسایش بە میدیا جیهانییەکانی ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بەپەلەیە و ھاوکاتە لەگەڵ ئەو پێشھاتانەی لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەروەھا بڕیارە بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامبدرێت. 

بەپێی ڕاگەیەندراوى وەزارەتی تەندرووستی لوبنان،  ژمارەی کوژراوان بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 750 کەس و نزیکەی ھەزار و 900 بریندار کە بەرزترین ئامارە کە لەدوای کۆتایی جەنگی ناوخۆیی لوبنانەوە لە یەک رۆژدا تۆماربکرێت. 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی