×

2024-09-26 113 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هۆشداری دەدات لەسەر هەڵدانی کارەساتێکى گەورە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

ناوەندی هەواڵ

وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى دۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هۆشداریى دەدات و جەختیش لە پشتیوانیکردنى لوبنان دەکاتەوە، بەرپرسێکى ئیسرائیلیش دەڵێت،هەمو ڕێگایەک دەگرنەبەر بۆ گەڕانەوەى ئارامى بۆ باکورى وڵاتەکەیان.
 
عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە وتارێکدا لە کۆبونەوەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، ناوچەکە لە لێوارى کارەساتێکى گەورەدایە و ئەگەر سنورێکى بۆ دانەنرێت ئەوا لێکەوتەکانى کاریگەریان لەسەر تەواوى جیهان دەبێت.

جەختیشیکردەوە، ئێران بەهەمو شێوازێک پشتیوانى لە گەلى لوبنان دەکات.

لە وەڵامی وەزیرى دەرەوەى ئێراندا، دانى دانون، باڵیۆزى ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، وڵاتەکەى چارەسەى دیپلۆماسى بە ڕێگەیەکى باشتر دەزانێت بۆ چارەسەرى  کێشەکان و گەڕانەوەى  ئاوارەکانى باکورى ئیسرائیل بۆ ماڵەکانیان، بەڵام لە حاڵەتى شکستى ڕێگە چارە دیپلۆماسییەکان، هەمو ئامرازەکانى دیکە بەکاردەهێنن بۆ گەرانەوەى ئارامى بۆ باکورى ئیسرائیل.







 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی