×

2024-09-28 135 جار خوێنراوەتەوە

فراوانتربوونى گرژییەکان مەترسیدارە و داواى کۆبوونەوەى بەپەلە دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، بۆ رێگرتن لەفراوانتربوونى گرژییەکان و هەوڵدان بۆ ئاگربەست لە غەززە پێویستە کۆبوونەوەى لوتکەى وڵاتانى کۆمکارى عەرەبى بکرێت.

شەوی ڕابردوو فڕۆكەكانی ئیسرائیل زیاتر لە 30هێرشیان بۆ سەر گەڕەكەكانی باشووری لوبنان ئەنجامدا و چەند باڵاخانەیەكیان بە ئامانج كرد، بەهۆی ئەو هێرشانەوە نزیكەی 100 كەس بوونە قوربانی، بەشێك لە میدیاكانیش باس لە كـوژرانی حەسەن نەسروڵای سەرۆكی حزبوڵای لوبنان دەكەن.

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە میانى بەشدارى لە کۆبوونەوەى هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنى دۆخەکە و هەوڵدان بۆ ئاگربەست ل

غەززە پێویستە کۆبونەوەى بەپەلەى هاوبەشى کۆمکارى عەرەبى و وڵاتانى ئیسلامى ئەنجام بدرێت.

وتیشى، دۆخەکە پێویستى بەبڕیاری کاریگەرە بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و لوبنان و دەریای سوور.

بەوتەى وەزیرى دەرەوەى عێراق، فراوانکردنی بازنەی شەڕی ناوچەکە رەنگە دەرئەنجامى مەترسیدارى لێبکەوێتەوە، ئەو مەترسییانەش دەبنە کەشێکى لەبار بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی