×

2024-09-28 102 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکیان: جیهان لەبیری ناکات کە بڕیاری کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا لە نێویۆرکەوە درا

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "جیهان لەبیری ناکات کە بڕیاری کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا لە نێویۆرکەوە درا".

مەسعود پزیشکیان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەمریکییەکان ناتوانن خۆیان لە هاودەستیی زایۆنییەکان بێبەری بکەن".

پزیشکیان ئاماژە بەوەش دەکات، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا "بەرەی مقاوەمە بەهێزتر دەکات." 

سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانیدا ڕاگەیاند، حیزبوڵڵای لوبنانیش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

پێشتر، ڕۆژی هەینی ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی کردە سەر لوبنان و دوای ئەوە ژمارەیەک سەرچاوە ڕایانگەیاند، لە کوژرانی حیزبوڵڵا دەکۆڵنەوە.
 
بۆردوومانەکان بە درێژایی شەوی رابردوو بەردەوام بوون. حیزبوڵڵاش رایگەیاند، هێرشیان کردووە و تۆڵەیان لە ئیسرائیل کردووەتەوە.
 
بەهۆی هێرشەکانەوە هەزاران کەس لە لوبنان ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێهشێت. 

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی