2025-02-15
168 جار خوێنراوەتەوە
جەمیل بایك "ڕێبەر ئۆجەلان نامەیەكی بۆ ناردووین"
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێكەكەوتێنێكدا لەگەڵ کەناڵی ستێرك تیڤی باس لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و نامەی ئۆجەلان دەكات بۆ پەكەكە و دەڵێت " ڤیدیۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كه وا بڕیاره به‌مزوانه بڵاوبێته‌وه پێویستە له هه‌موو لایه‌كه‌وه پێشوازی لێ بكرێت، بەو پێیەی ئه‌و هه‌نگاوه له‌پێناوی كۆتایهێنانه به شه‌ڕ و به‌رپاكردنی ئاشتییه‌كی گشتگیره، بۆ چارەسەکردنی هەموو ئەو کێشانەیە کە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە. پڕۆژەیەکی چارەسەرییە بۆ هەمووان و پێویستە خاوەندارێتیی لێ بکرێت".
"نامەیەکی ڕێبەر ئۆجەلانمان بەدەست گەیشتووە"
بایك لە چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لەەوە كرد كە نامەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بەدەست گەیشتووەو دەڵێت ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر و پرسی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی.
دوای کەوتنە چاوەڕوان نەکراوەکەی ڕژێمی ئەسەد لە چەند ڕۆژێکی کەمدا، تورکیا لە ڕێگەی دەوڵەت باخچەلییەوە بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە و لەبارەی پرسی ئاشتی، بەدوایدا شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە، دواتر شاندەکەی دەم پارتی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گەیاندە لایەنە سیاسییەکان و بۆچوونی ئەوانیشیان گەیاندەوە ئۆجەلان .
هاوکات لە دووهەفتەی ڕابردوودا و لە ڕێگەی شاندی دەم پارتیەوە زەنگی بڵاوکردنەوەی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان درا بەگوێی هەموواندا و بەپێی چاوپێکەوتنەکەی جەمیل بایکیش نامەی ئۆجەلان گەیەندراوەتە قەندیل .
ئەم جارە ئۆجەلان بە رێگەچارەی دیموکراسییانەی کێشەی کورد، دەیەوێت ئامانجی زۆر گەورە بپێکێت. مەبەستیەتی هەڵمەتەکەی تۆکمەتر بکات بۆ ئەوەی لە زەمینەی ئەمنی و سەربازییەوە بۆ زەمینەی دیموکراسی بگۆڕێت. بایک وادەڵێت و داواش دەکات هەموویان خاوەندارێتی هەڵمەتەکەی ئۆجەلان بکەن، هاوکات ڕاشی گەیاند: کە پێویستە توركیا، ده‌ست له سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن به‌ربده‌ن
ئەزمونمان هەیە و ڕێگە بە فێڵ و تەڵەکەی دەوڵەت نادەن
لە چاوپێکەوتنەکەدا جه‌میل بایك گومانەکانی خۆی لە تورکیا و پرۆسەکە نەشاردەوە و گوتی گه‌لێك لایه‌ن به گومانه‌وه له‌و پرۆسه‌یه ده‌ڕوانن، لەوانەیە دەوڵەتی تورکیا ئەمجارەش وەک جارەکانی پێشوو نیازی فریودانی هەبێت. بەڵام بزووتنەوەکەیان و گەلەکەمان لەم بابەتەدا ئەزموونیان هەیە و ڕێگە بە فێڵ و تەڵەکەی دەوڵەت نادەن.
پرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌وكاته به ئامانج ده‌گات كه شه‌ڕ و بۆمباران كۆتایی بێت و ئاپۆش ئازاد بكرێت
بایك ڕیگه‌یاند ئێسته كه باخچه‌لی و ئه‌ردۆگان داوا ده‌كه‌ن بزوتنه‌وه‌كه چه‌ك دابنێت، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت ڕێبه‌ر ئاپۆ له ژێر ئابڵوقه و گۆشه‌گیرییه‌كی ڕه‌هادا كه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی لێ قه‌ده‌غه كراوه بڕیارێكی وا بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌گۆڕێت چۆن ده‌كرێت ڕێبه‌ر ئاپۆ بتوانێت هه‌نگاوگه‌لێكی وا بنێت، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت گۆشه‌گیری نه‌مێنێت و ئازادی فیزیكی ئاپۆ بێته ئاراوه، ئه‌وكاته ده‌كرێت پرۆسه‌ی ئاشتی بێته ئاراوه. پرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌وكاته به ئامانج ده‌گات كه شه‌ڕ و بۆمباران كۆتایی بێت و ئاپۆش ئازاد بكرێت. بۆ ئەوەی هیوای چارەسەری بەهێز بێت، پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ببێتە ئامانجی سەرەکیی هەموولایەک بەو پێیەی بە بێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کێشەکە چارەسەر نابێ و پرۆسەی ئاشتی بێ مانا دەمێنێتەوە .
کورد عاشقی دیموكراسی و ئازادییه عاشقی چه‌ك نییه
بایک لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی ستێرک تیڤی دا نیەت و خواستی تورکیای لە داماڵینی ناسنامەی کوردان لە گەلی كورد ڕوونکردە و ڕایگەیاند : کورد عاشقی دیموكراسی و ئازادییه عاشقی چه‌ك نییه، به‌ڵكو ناچار كراوه چه‌ك هه‌ڵگرێت، ئه‌گه‌ر تورك به دیموكراسی و ئازادی قایل بێت، كورد پێویستییه‌كی به چه‌ك نییه، به‌ڵام كه تیرۆر و سته‌م له‌سه‌ر كورد به‌رده‌وام بووه، كوردی ناچار كردووه چه‌ك هه‌ڵگرێت.
هێشتاكه ئه‌وان ده‌ڵێن كه پرسێك به‌ناوی پرسی كورده‌وه نییه، به‌ڵكو پرسی تیرۆر هه‌یه، واته ڕوانگه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كورد ده‌بێت ده‌ست له ناسنامه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت.
|