2025-09-27 9026 جار خوێنراوەتەوە

ده‌زانن له‌م مانگه‌دا بڕیاره‌كه‌ى دادگای پاریس دژى ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه‌؟

بڕیاری دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لقی پاریس، کە بڕیاری ڕاگرتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لەڕێگەی تورکیا بۆ بەندەری جیھاندا، بووە مایەی قەیرانێکی سەختی ئابووری لەھەرێم، ئه‌گه‌رچى وا له‌كۆتایى 2025 نزیكده‌بینه‌وه‌، هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنى ئه‌مساڵ بڕیاره‌كه‌ى دادگا هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه‌، چونكه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى دیاریكردبوو، دواتر ھەرێمى كوردستان ده‌چوه‌وه‌ سەر نەخشەی وزە.

چۆن‌و بۆچی؟
لەساڵی 1973 ڕێککەوتن لەنێوان تورکیاو عێراق کراوە کە نەوتی عێراق لەڕێگەی خاکی تورکیا بگوازرێتەوە بەندەری جه‌یهان، لەساڵی 1976و 1985 ئەو رێککەوتنە نوێکرایەوە، دواجار لەساڵی 2010 جارێکی دیكه‌ ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان عێراق‌و تورکیا نوێکرایەوە، بەڵام تەنها بۆ 15 ساڵ، واتە لەساڵی 2025و به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ‌و به‌دیاریكراویش له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا واته‌ مانگى ئه‌یلول، ئەو ڕێککەوتنەی نێوان عێراق‌و تورکیا کۆتایی ده‌هات.

ئەگەربێت‌و عێراق‌و هه‌رێم‌و دواتریش عێراق‌و توركیا له‌مساڵدا ڕێککەوتنه‌كه‌یان نوێ نه‌كردایه‌ته‌وه‌، ئەوکاتە فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی تورکیاوه‌ بەڕێککەوتنێکی ئازادانە یان ھەمان ڕێککەوتنی 50 ساڵى نوێده‌كرایه‌وه‌ بەبێ ھیچ ڕێگریەکی نێودەوڵەتی‌و جارێکی دیكه‌ ھەرێم ده‌یتوانیى ئازادانە نەوتی خۆی ھەناردە بکاتەوە بەبێئەوەی دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی جا لقی پاریس بێ یان واشتنت دی سی، ھیچ ڕێگریی لەھەناردەی نەوتی ھەرێم ھەبێت.

چاودێرانیش ڕونیده‌كه‌نه‌وه‌، لەبەرئەوەی لەساڵی 2010 تورکیا لەڕێککەوتنەکەى لەگەڵ عێراق بڕگەیەکی واژۆکردووە کە تا 15 ساڵی دیكه‌ نەوتی خاوی عێراق، تورکیا بۆ گواستنەوە دەبێ پابەندبێ بەوەزارەتی نەوتی عێراق‌و حکومەتی عێراقه‌وه‌، جگە لەم دوو کەناڵە، عێراق پابەندی ھیچ ڕێککەوتنێک نابێ لەدەرەوەی حکومەتی عێراق.

ئەم بڕگەیە وایکردووه‌ کە لەسکاڵای دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لقی پاریس، تورکیا لەیەکەم سکاڵا سەرکەوتوو نەبێ، بۆیە تورکیا سکاڵاکەی بردە لقی واشنتن دی سی، دەیەویست بۆ ساڵی 2025 بەھەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە براوەبێت، کە ڕێککەوتنەکە لەم مانگه‌دا کۆتایی ده‌هات‌و 15 ساڵى ڕێك تێدەپەڕێ، ئەوکاتە ھەرێمی کوردستان ده‌یتوانیى رێککەوتنی خۆی ھەبێ، تورکیاش دەیتوانى ئازادانە ئەو ڕێککەوتنە بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم، بەبێئەوەی ھیچ بڕیارێکی نێودەوڵەتی ڕێگربێ لەھەناردەی نەوتی ھەرێم.

  • ڕاوێژکاری دارایی سوودانی له‌باره‌ى پاره‌ى كاش‌و به‌هاى دۆلاره‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 9وه‌ ده‌درێت.. چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو

  • له‌باره‌ى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار بانكى ناوه‌ندیى هاته‌ده‌نگ

  • دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌وته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو

  • لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌ركرێت

  • فێڵێكى گه‌وره‌ له‌فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كرێت

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

  • دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتێک دیار نەما

سەرەکی