2025-06-13 1313 جار خوێنراوەتەوە

پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

 

 

ئێران 200 درۆنى ناردە سەر ئیسرائیل.

حسێن سەلامى سەرۆكى سوپاى پاسداران و محەمەد باقرى سەرۆكى دەستەى هاوبەشى هێزە چەكدارەكانى ئێران (سەرۆكى ئەركان) كوژراون.

ترەمپ: چانس لەدواى چانس بەخشیمان بە ئێران، پێش ئەوەى كارلەكار بترازێت پێویستە بۆ رێككەوتن بێتە پێشەوە.

ترەمپ: هێرشەكانى دواتر كوشندەتر دەبن.

دواى هێرشەكانى ئیسرائیل بۆسەر ئێران، پاكستان لە رێى فرۆكەوە دامەزراوە ئەتۆمییەكانى دەپارێزێت.

ئیسرائیل: ئەوەى ئێستا لە ئێران دەگوزەرێت، راگەیاندنى جەنگە.

وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل: زۆربەى سەركردەكانى هێزە ئاسمانییەكانى پاسداران لە بارەگایەكى نهێنى ژێر زەوى دا كوژران.

ئێڤى دەفرین، وتەبێژى سەربازیى سوپاى ئیسرائیل: هێرشەكانى بەرەبەیان زیاتر لە 100 ئامانجيان پێكاوە.

شەش زاناى بوارى ئەتۆمیى ئێران كوژراون، دیاترینیان محەمەد مەهدى تارانى و فەرەیدون عەباسى-ن.

دامەزراوەى نەتەنز بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم پێكراوە.

بنكە سەربازییەكانى كرماشان كە كۆگاى موشەكى بالیستى-ن، بۆردومان كراون.

فرۆكەخانەى ئیمامى خومەینى لە تاران و چواردەورى پاڵاوگەى تەبرێز لەپارێزگاى ئازەربایجانى رۆژهەڵات لە باكورى رۆژئاواى ئێران بۆردومان كراون.

ئوردن رێ لەو درۆنانەى ئێران دەگرێت كە ئاسمانى وڵاتەكەیان بۆ لێدانى ئیسرائیل بەزاندوە.

فرۆكەخانەى تەبرێز بە تەواوى وێران كراوە.

  • سلێمانی..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دوو هاوسەر دادگایی کران

  • ئەمریكا هێڵی سوور بۆ ئەحمەد شەرع دادەنێت

  • 16موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە

  • ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک 'چارەسەریی ڕەوشی سوریا پێویستی بە کۆدەنگی نیشتیمانی'یە

  • دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

  • پێنجوێن.. بەدرۆن دوو كەس كرانە ئامانج و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

  • پێنج شاری عێراقی وەک گەرمترین ناوچەی سەر گۆی زەوی دیاریکران

  • ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • پەروین بوڵدان: هیچ کاتێك بۆ تەواوبوونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دیاری نەکراوە

سەرەکی