2025-07-19 176 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

ئیرادە میدیا

نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت، سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.

رۆژی شەممە، 19-07-2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رێککەوتنەکەی بە "پێشهاتێکی گەورە" ناوبرد.
 
لە پەیامەکەیدا هاتووە: "بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی "کاتی" سوریا بە پشتیوانی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە مارکۆ رۆبیۆ، لەسەر ئاگربەستێک رێککەوتوون کە لەلایەن تورکیا، ئوردن و دراوسێکانیانەوە پێشوازیی لێکراوە."
 
نێردە تایبەتەکەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی  دەڵێت: "داوا لە درووزەکان، بەدەوییەکان و سوننەکان دەکەین چەکەکانیان دابنێن و پێکەوە لەگەڵ کەمینەکانی دیکەدا، ناسنامەیەکی نوێ و یەکگرتوویی سوری لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا لەگەڵ دراوسێکانیان بنیات بنێن."
 
رۆژی 13ی تەمموز، لە سوەیدا شەڕ لە نێوان بەشێکی گرووپە چەکدارەکانی دروزەکان و هۆزە دەشتەکییە سوننە مەزهەبەکان "کە لەلایەن سوپای سوریا پاڵپشتی دەکرێن" دەستیپێکرد.
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوەیدا تاوەکو ئێستا 718 کەس کوژراون، رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی کاتی سوریا رێککەوتنی راگەیاند، بەڵام هەینی جارێکی دیکە ئاڵۆزییەکان دەستیانپێکردەوە.

وردەكاری رێككەوتنی ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدا 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی سوریا، دوای چەند رۆژێك لە پەرەسەندنی گرژییەكان لەنێوان دروزەكان و هێزە ئەمنیەكانی سوریاو دواتریش هێرشی چەكدارانی بەدو هۆزەكانی سوریا بۆ سەر پارێزگاكە، ئاگربەست جێبەجێ دەكرێت.

بەگوێرەی میدیاكانی سوریا، هێزەكانی ئاسایشی گشتی سوریا، بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و جێبەجێكردنی مەرجەكانی رێككەوتنەكە لەسەر زەوی، دەستیانكردووە بە جوڵە بەرەو شاری سوەیدا.

رێككەوتنەكە حەوت خاڵی سەرەكی لەخۆدەگرێت، دیارترینیان بریتیە:

لە چوونە ناوەوەی دامەزراوە ئیداری و ئەمنییەكانی دەوڵەت بۆ ناو پارێزگاكە، تێكەڵكردنی ئەندامانی گروپە چەكدارەكان بەهێزە ئەمنییەكان و رادەستكردنی چەكی قورس و مامناوەند لەلایەن بەدو و دروزەكانەوەو، تێكەڵكردنی دروزەكان لە داهاتووی سیاسی وڵاتەكەدا.

شەڕەکە بۆچی سەری هەڵدا؟
 
سەرەتای شەڕو ئاڵۆزییەکان: پێکدادان لە نێوان هۆزە دەشتەکییەکان و چەکدارانی دروز دەستیپێکرد، دواتر حکومەتی سوریا بە بیانووی گەڕاندنەوەی ئارامی هێزی رەوانەی ناوچەکە کرد.
 
ئەو گرووپانەی دروزەکان دەڵێن، هێزەکانی حکومەت شانبەشانی گروپە چەکدارو دەشتەکییەکان دژی دروز شەڕیان کردووە.
 
هاوکات ئیسرائیل بۆ پاراستنی کەمینەی دروز، دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە دیمەشق کرد و بینای سەرۆکایەتی سوریای کردە ئامانج و هەڕەشەی زیاتری لێکردن.
 
سەرۆکایەتی سوریا رۆژی چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا "سەرکۆنەی توندی کردو بە کارێکی قێزەونانە"ی ناو بردو بەڵێنی دا "لێکۆڵینەوە لە هەموو رووداوە پەیوەندیدارەکان بکات و هەموو ئەوانە سزا بدات کە تێوەگلاون."
 
دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل، هێزەکانی حکومەتی سوریا کە چووبوونە ناو شاری سوەیدا، شەوی چوارشەممە لە شارەکە کشانەوە.

 

  • وتەبێژی كۆمیسۆن: 70 هاوپەیمانێتی و حزب ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە

  • سلێمانی..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دوو هاوسەر دادگایی کران

  • ئەمریكا هێڵی سوور بۆ ئەحمەد شەرع دادەنێت

  • 16موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە

  • ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک 'چارەسەریی ڕەوشی سوریا پێویستی بە کۆدەنگی نیشتیمانی'یە

  • دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

  • پێنجوێن.. بەدرۆن دوو كەس كرانە ئامانج و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

  • پێنج شاری عێراقی وەک گەرمترین ناوچەی سەر گۆی زەوی دیاریکران

  • ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

سەرەکی