2025-07-22 503 جار خوێنراوەتەوە

16موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵ

تەندروستی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە سلێمانی 16 موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەمموزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری سلێمانی، لەلایەن تیمی پزیشکی بەشی هەناوبینی و بێهۆشکاری نەشتەرگەریەکە ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی تایبەتەوە توانرا 16 موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە سکی چارەخوازێکی تەمەن 29 ساڵان دارهێندرا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى كه‌سایه‌تی نه‌خۆشه‌وه‌ ناتوانن هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر هۆکاری دروستبوونی ئه‌و حاڵەتە بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی