2025-07-23 733 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هێڵی سوور بۆ ئەحمەد شەرع دادەنێت

ناوەندی هەواڵ

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ڕایدەگەیەنێت: پێویستە ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریا هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەكانی بكاتەوەو رێبازێكی گشتگیرتر بگرێتەبەر، ئەگەر نا روبەڕوی هەڕەشەی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پارچەپارچەبونی وڵاتەكەی دەبێتەوە.

تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" داوا لە ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریا دەكات، هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەكانی بكاتەوەو رێبازێكی گشتگیرتر بگرێتەبەر، ئەگەر نا روبەڕوی هەڕەشەی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پارچەپارچەبونی وڵاتەكەی دەبێتەوە، ئەوەش دوای خولێكی نوێی ململانێی تائیفی خوێناوی، كە هەفتەی رابردوو لە سوریا سەریهەڵدا.

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لە گفتوگۆ تایبەتەكاندا ئامۆژگاری شەرعی كردووە، پێداچوونەوە بە پێكهاتەی سوپاكەیدا بكات و هەژمونی ئیسلامییەكان كەم بكاتەوە و داوای هاوكاری ئەمنی هەرێمایەتی بكات، چونكە بەبێ ئەنجامدانی گۆڕانكاری خێرا، شەرع مەترسی لەدەستدانی ئەو هێزەی هەیە كە هێنایە سەر دەسەڵات.

ئاماژەی بەوەشكردووە,شەرع دەبێت بڵێت بەخێرایی خۆم دەگونجێنم، چونكە ئەگەر ئەوە نەكەم، وزەی ئەو گەردوونە لەدەست دەدەم كە لەپشتمەوە بوون، شەرع دەتوانێت وەك سەرۆكێك پێبگات و بڵێت، كاری دروست ئەوەیە هەمان هەنگاوەكانی پێشوو نەنێم، كە ئامانجی خوازراو بەدیناهێنێت.

نێردەی ئەمریكا لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لەوەکردووەکە، پێویستە حكومەتی نوێ بیر لەوە بكاتەوە بەشێوەیەكی خێرا گشتگیرتربێت لە تێكەڵكردنی كەمینەكان لە پێكهاتەی حوكمڕانیداو مەترسییەكان لە سوریا لە ڕادەبەدەر بەرزن، بەهۆی نەبوونی هیچ پلانێكی جێنشین و ئەگەری جێگرەوەیەك بۆ حكومەتی سوریا.
ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەم رژێمی سوریایە، پلانی "بی" نییە، ئەگەر ئەم رژێمە لە سوریا شكستی هێنا... كە هەن هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی شكست بهێنێت. (بەڵام) بۆ چ مەبەستێك؟ هیچ جێگرەوەیەكی نییە.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی