2025-07-19 141 جار خوێنراوەتەوە

پەروین بوڵدان: هیچ کاتێك بۆ تەواوبوونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دیاری نەکراوە

ئیرادە میدیا/ناوەندی هەواڵ

بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، هیچ کاتێک بۆ تەواوبوونی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دیاری نەکراوە، دەشڵێت"ناتوانین کێشەیەکی 50 ساڵە لە دوو یان سێ مانگدا چارەسەر بکەین."
 
پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند، پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بە قۆناخێکی گرنگدا تێدەپەڕێت و دەکرێت جاروبار پچڕان و ئاستەنگ رووبدات، بەڵام دەتوانرێت پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیێندرێت."
 
بوڵدان باسی لەوەشکرد، هیچ کاتێك بۆ تەواوبوونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دیاری نەکراوە، "دیاریکردنیشی شتێکی دروست نییە، چونکە ناتوانین کێشەیەکی 50 ساڵە لە دوو یان سێ مانگدا چارەسەر بکەین، پرۆسەکە هەرچەندە خێراتر بێت و هەنگاوی خێراتری بۆ بنرێت باشترە، بە هۆکاری ئەوەی دەتوانین رێگری لە تێکدانی بکەین."
 
پێشتر، عومەر چەلیک، وتەبێژی  (ئاکپارتی) لە ماوەی رابردوودا لە چەندین بەرنامەو کۆنگرەی جیاواز رایگەیاندووە، پێویستە "هەموو" گەریلاکانی پەکەکە لە چەند مانگێکدا چەکەکانیان دابنێن قسەکانی بۆڵدان وەک وەڵامێک بوو بۆ وتەبێژی ئاکپارتی.
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، کە پەروین بوڵدانیش یەکێک لە ئەندامانیەتی، رۆژی 6ی تەمموزی 2025 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە.
 
بە وتەی پەروین بوڵدان، ئۆجەلان لەو دیدارەدا پێی وتبوو، دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا مافی سیاسەتکردن بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە تورکیا بدرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەگەر چاکسازیی یاسایی نەکرێت، پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام ناگات."
 
پرۆسەی چارەسەریی ئەمجارەی تورکیا 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەستیپێکرد.
 
بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان 27ی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. 
 
پەکەکە لە 5-7ی ئایاری ئەم ساڵ، 12ەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
 
رۆژی 11ی تەمموزی ئەم ساڵ، 30 گەریلای پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی سیمبوولی و وەک ''نیازپاکییەک'' چەکەکانیان سووتاند.

  • وتەبێژی كۆمیسۆن: 70 هاوپەیمانێتی و حزب ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە

  • سلێمانی..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دوو هاوسەر دادگایی کران

  • ئەمریكا هێڵی سوور بۆ ئەحمەد شەرع دادەنێت

  • 16موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە

  • ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک 'چارەسەریی ڕەوشی سوریا پێویستی بە کۆدەنگی نیشتیمانی'یە

  • دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

  • پێنجوێن.. بەدرۆن دوو كەس كرانە ئامانج و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

  • پێنج شاری عێراقی وەک گەرمترین ناوچەی سەر گۆی زەوی دیاریکران

  • ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

سەرەکی