2025-07-24 7204 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دوو هاوسەر دادگایی کران

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆپێنج شەممە24ی تەمموزی2025، لە دادگای سلێمانی، دوو کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دادگایی کراون بەڵام

بەپێی زانیارییەکان، دادوەرتایبەت بەدۆسییەکە  بەهۆکاری تەواونەبوونی لێکۆڵینەوەکان دانیشتنەکەی دواخستووە.

ئیرادە میدیا زانیویەتی، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، ژنێک و پیاوێکی کوردی خەڵکی شاری سلێمانین و هاوسەری یەکترن.

ئەو دوو سیخوڕە نزیکەی پێنج مانگە بە تۆمەتی تێوەگلان لە کاری سیخوڕیی بۆ میتی تورک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراون.

هەردووکیان گومان لێکراوی سەرەکی رووداوی بۆردوومانکردن ئۆتۆمبێلێکن کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە نزیک شارۆچکەی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین،  بەئامانج گیراو تێیدا سێ کەس شەهیدبوون.

یەکێک لەوکەسانەی لەو ڕووداوەدا شەهیدبوو، ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلوو بوو، دوو شەهیدەکەی دیکەش پێکهاتبوون لە پوور و خوشکەزایەکی بەناوەکانی هێڤا عەرەبۆ و دلاوەر عەرەبۆ.

 سەرچاوەیەک لەدادگای سلێمانی بەدەزگای میدیایی "ئیرادە"ی وت"لە نمونەی دۆسییەی سیخوری و کارکردن بۆ وڵاتان و پێدانی زانیاری ناوخۆیی بەدەرەوە زۆرن و رۆژانە دادگایی دەکرێن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی" ئەو کەسانەی بەوتۆمەتانە دادگایی دەکرێن لە بنەڕەتدا بەهۆی قورسی دۆسییەکانیانەوە سزاکەیان قورس و زۆرە بەڵام لەدادگاکانی کوردستان لەنێوان 1 ساڵ بۆ 5ساڵ و یەک رۆژ سزای زیندانیان بۆ دەردەچێت.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی