2025-07-19 129 جار خوێنراوەتەوە

پێنجوێن.. بەدرۆن دوو كەس كرانە ئامانج و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

ئیرادە میدیا/ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە19ی تەمموزی 2025، لە گوندێكی سەربە پێنجوێن بە درۆن دوو كەس كرانە ئامانج و  یەكێكیان گیانی لە دەستدا.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر (8:45) خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لە پشتی گوندی شیوەگوێزانی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلوکس)ی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و لە ئەنجامدا، گەریلایەک گیانی سپارد و گەریلایەکی تریش بە سەختی برینداربوو، هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە، ڕەز و باخی گوندنشینان سوتاوە و دوای سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئینجا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەک لەلایەن گروپێک گەریلاوە, تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا (12) هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 

  • وتەبێژی كۆمیسۆن: 70 هاوپەیمانێتی و حزب ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە

  • سلێمانی..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دوو هاوسەر دادگایی کران

  • ئەمریكا هێڵی سوور بۆ ئەحمەد شەرع دادەنێت

  • 16موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە

  • ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک 'چارەسەریی ڕەوشی سوریا پێویستی بە کۆدەنگی نیشتیمانی'یە

  • دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

  • پێنجوێن.. بەدرۆن دوو كەس كرانە ئامانج و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

  • پێنج شاری عێراقی وەک گەرمترین ناوچەی سەر گۆی زەوی دیاریکران

  • ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

سەرەکی