2025-07-22 138 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تەمموزی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کە لە دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە وەک 19ەمین پارێزگای عێراق تۆمارکرابوون؛ کۆبووەوە و سکاڵاکانی ڕەتکردەوە. 

ئەو دوو سکاڵایە، لە لایەن شەش پەرلەمانتارەوە لە دژی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی تۆمار کرابوون و سکاڵاکاران داوایان کردبوو، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بە نایاسایی بناسرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە. 

پێشتر ڕۆژی سێشەممە، 29-04-2025، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد، دواتر ئەو قەڵەمەی بڕیارەکەی پێ ئیمزا کرد، دای بە نوخشە ناسح، پارێزگاری بە وەکالەتی هەڵەبجە.

پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕۆژی 14-04-2025، لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند.

  • وتەبێژی كۆمیسۆن: 70 هاوپەیمانێتی و حزب ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە

  • سلێمانی..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میتی تورکیا دوو هاوسەر دادگایی کران

  • ئەمریكا هێڵی سوور بۆ ئەحمەد شەرع دادەنێت

  • 16موکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێش لە هەناوی کەسێک دۆزرایەوە

  • ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک 'چارەسەریی ڕەوشی سوریا پێویستی بە کۆدەنگی نیشتیمانی'یە

  • دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

  • پێنجوێن.. بەدرۆن دوو كەس كرانە ئامانج و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

  • پێنج شاری عێراقی وەک گەرمترین ناوچەی سەر گۆی زەوی دیاریکران

  • ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

سەرەکی