2025-06-13 144 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

دوای ئەوەی درەنگانێکی شەوی ٥ شەممە ئیسرائیل لەڕێگەی ٢٠٠ فرۆکەوە هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران  لەناوی بردن هاوکات ئۆپراسیۆنی نهێنی تیمەکانی مۆسادیش لەسەر زەوی و لەناو تاران ئۆپراسیۆنی نهێنیان بۆ کوشتنی  سەرکردەکانی سوپای پاسدارانیان دەستپێکرد  و چەندین زانای ئەتۆمیشیان کوشت.

هێرشەکەی ئیسرائیل گەورەترین هێرشە بۆسەر ئێران لە دوای شەڕی ئێران عێراقەوە لە ساڵی ١٩٨٨، هیرشەکە بۆسەر ١٢ پاریزگای ئەو وڵاتە بووە لەنێویشیدا تارانی پایتەخت کە ٢٢ شوێنی لەو شارە کراوەتە ئامانج.

هێرشەکە تەنها ئاسمانی نەبوون و بەڵکو چەند یەکەیەکی کۆماندۆی مۆسادیش لەسەر زەوی بەشداربوونە  بەپێیی دەزگای هەوڵگری مۆسادی ئیسرائیل.

سەبارەت بە هێرشەکان ڕۆژنامەی واسنتۆن پۆست لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە ڕایگەیاند چەند مانگێک لەمەوبەر، دەزگای سیخوڕی مۆساد، دەستیکردووە بە قاچاخبردنی مووشەک بۆ ناو ئێران و بە نهێنی کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقەمەنی لە قووڵایی ناوخۆی وڵاتەکەدا داناوە.

ئەمەش زەمینەی  بۆ هێرشە لەناکاوە وێرانکەرەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی خۆشکرد. هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل، دەزگای مۆسادیش فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چێنراوەکانی چالاک کرد و مووشەکەکانیان ئاڕاستەی بنکە بەرگرییەکانی نزیک تاران کرد، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل  کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاند.

واشنتۆن پۆست دەڵیت دوو سەرچاوەی ئەمنی زانیارییان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە هەبووە  هاوشیوەی پیلانی ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی و فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ڕووسیا لەلایەن  ئۆکرانیا وێنا کردووە کە مانگی ڕابردوو ئەنجامیدا بەڵام ئەو دوو بەرپرسە ڕایانگەیاندووە کە هیچ هەماهەنگییەک لە نێوان ئیسرائیل و ئۆکرانیادا نییە.

بەرپرسە باڵاکەی ئیسرائیل ئەوەشی وت  یەکینەکانی کۆماندۆی مۆساد پێش ڕۆژی هەینی موشەکی زیرەکی ڕینمایکراو لە نزیک سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران داناوە و بەرەبەیانی هەینی چالاک کران بۆ لەناوبردنی  سیستمی بەرگریی ئێران.

لانی كەم ٢٠ كەس لە گەورە فەرماندەكانی ئێران لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون، لەناویاندا:

 محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران

 حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران

 ئەمیر عەلی حاحی زادە فەرماندەی سوپای پاسدران و فەرماندەی هێزی ئاسمانیی

عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی بە سەختی بریندار بووە

غوڵام عەلی فەرماندەی ناوەندی خاتەم ئەنبیا

- محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازاد

- فەرەیدون عەباسی زانای بواری ئەتۆم

هەرچەندە ئیسرائیل دەڵیت ١٠ زانای ئەتۆمی کوشتووە بەڵام ئێران تا ئێستا شەش دانەیانی پشتراستکردۆتەوە. 

 

 

 

ئا: ڕێبین بەکر 

 

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی