2025-09-01 8222 جار خوێنراوەتەوە

تا کێشەی نەوت چارەسەر نەکرێت؛ قەیرانی موچە بەردەوامە

 

پەرلەمانتارێكى پێشوی کورد، لەبارەی گواستنەوەی بڕى 690 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و دواکەوتنی خەرجکردنی موچەی مانگی حوزەیران لێدوانێکی دا.

رێبوار کەریم، پەرلەمانتاری پێشوی کورد لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ڕایگەیاند، ئەم کێشەیە هەمو مانگێک بەردەوام دەبێت، دواکەوتنی موچەش بەردەوام دەبێت، هەمو ڕۆژێک گوێمان لە ڕۆیشتنی شاندێک و گەڕانەوەی شاندێکی دیکە دەبێت و کۆبونەوەکانیش هیچ ئەنجامێکی لێناکەوێتەوە.

رێبوار ئەوەشى خستەڕو كە چارەسەری سەرەکی بۆ کێشەی هەرێم، جێبەجێکردنی مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵییە، دیارترینیان پرسی نەوتە، بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی فەرمانبەران لە کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەى پێشو ئەوەشى رونكردەوە كە بەبێ چارەسەری کێشەی نەوت، ئەم کێشەیە بەردەوام دەبێت، بەوپێیەی بەغدا بەدەست قەیرانی نەختینەییەوە دەناڵێنێت، لەبەرئەوە؛ پابەندنەبون بە مەرجەکان کێشەکە ئاڵۆزتر دەکات.

جێى ئاماژەیە، پرسی موچە و نەوت لەنێوان بەغدا و هەولێر ساڵانێکە بابەتێكى تەمومژاویى و پڕ لە گرژیی و ئاڵۆزیی بەردەوام بوە. حکومەتی فیدراڵی گواستنەوەی پارەکان بە گەیاندنی داهاتە ناوخۆییەکان و نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێمدا دەبەستێتەوە، هاوکات کۆمپانیا بیانییەکان پابەندن بە مەرجە دارایی و ڕێکكارەكانى تایبەت بە خۆیانەوەو حكومەتى هەرێمیش لەو نێوەندەدا بێدەسەڵاتەو ئەركى تەنها برسیكردنى خەڵكە، ئەمەش وایکردوە سەرەڕای هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی، بەڵام قەیرانەکە هەر دوبارە ببێتەوە.

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

  • ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم له‌باره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و شاسوار عه‌بدولواحید زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • ئه‌مشه‌و شاندى هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

  • له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى بارزانى داواى ڕونكردنه‌وه‌ له‌تاڵه‌بانى ده‌كات

  • ئیرادە دواین زانیاریەکان لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند ئاشکرا دەکات

  • سێ موچەى ئەمساڵ دەفەوتێت و رێككەوتنى ژێربەژێريش كراوە

سەرەکی