×

2024-08-22 98 جار خوێنراوەتەوە

زیلینسکی: ئێمە 1250 کیلۆمەتر چوارگۆشە و 92 شارۆچکەمان لە ڕووسیا کۆنترۆڵ کردووە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، سەردانی ناوچەی سومی کردووە، لەسەر سنووری کورسکی ڕووسیا، کە شوێنی هێرشی بەرفراوانی ئۆکراینایە.

ئاژانس فرانس پرێس لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا چووەتە ناوچەی سومی لەسەر سنور لەگەڵ ئۆلیکساند سیرسکی سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەکە کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکان شارۆچکەیەکی دیکەیان کۆنترۆڵکردووە و سەربازی زیاتریان بەدیل گرتووە بۆ ئەوەی لە ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوودا بەکاریبهێنن، ئەوە بێجگە لەوەی 1250 کیلۆمەتر چوارگۆشە و 92 شارۆچکەیان کۆنترۆك کردووەتەوە.

بەرپرسانی ئۆکراینا ڕایانگەیاندووە، کە ئامانجەکانی هێرشەکە بریتین لە دامەزراندنی "ناوچەی پارێزراو" لەسەر خاکی ڕووسیا، بۆ بەشداریکردن لە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بە شێوەیەکی هێمنانە و ماندووکردنی هێزەکانی ڕووسیا، بەڵام هێزەکانی کیێڤ هێشتا لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.

لە کۆتیدا سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تاوتوێی بەهێزکردنی هەنگاوەکان دەکەین بۆ هێرشبردن بەرەو تۆریتسک و پۆکرۆڤسک لە دۆنباس، کە ئێستا شەڕی قورسی تێدا بەڕێوەدەچێت.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، لە 6ـی ئاب، هێزەکانی ئۆکراینا هێرشێکی لەناکاوی بەرفراوانیان لە ناو خاکی ڕووسیا دەستپێکرد، و دەیان شارۆچکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

  • بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 17 خوێندکار گیانیان لەدەستدا

سەرەکی