×

2024-05-19 295 جار خوێنراوەتەوە

دواین زانیاری لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەی سەرۆكی ئێران

ناوەندی هەواڵ

تا ئێستا ئەو هێلیكۆپتەرەی كە ڕەئیسی تێدابوو لە ڕێگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات تووشی ڕووداو بو،كەوتەخوارەوە، نەدۆزراوەتەوە، بەرپرسانی ئێران دەڵێن: زانیارییەكان جێگەی نیگەرانین، هاوكات (46) تیم بەدوای چارەنوسی فڕۆکەکەدا دەگەڕێن.

 ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، ئەو هێلیكۆپتەرەی سەرۆكی كۆماری ئێرانی گواستۆتەوە بۆ ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تووشی ڕووداو بووەو چارەنووسی نادیارە، لە ئێستادا پڕۆسەی گەڕان بەشوێنیدا دەستی پێ كردووە.

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند‌ووە، تیمەكانی فریاكەوتن بە ڕێگاوەن كە ژمارەیان (46) تیمە بۆ شوێنی ڕووداوەكەو گەڕان و بەدواداچونیان دەست پێ كردووە.

میدیای فەرمی ئێران دەڵێت، تا ئێستا چارەنووسی (ئیبراهیم رەئیسی) سەرۆك كۆماری وڵاتەكەو هێلیكۆپتەرەكەی نازاندرێت، هەروەها بەهۆی خراپی كەش و هەواوە، تیمەكان ناتوانن بە هێلیكۆپتەر بەدوایدا بگەڕێن و هەموو تیمە فریاگوزارییەكان زەمینین.

لای خۆیەوە،  ئاژانسی فارسی ئێران، داوا لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەكات، نزا بۆ ڕەئیسی و سەرنشینانی هێلیكۆپتەرەكە بكەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، ژیانی (ئیبراهیم ڕەئیسی) سەرۆك كۆماری ئێران و (حوسێن ئەمیر عەبدولڵا هیان) وەزیری دەرەوەی ئێران نادیارە، هێشتا هیوامان هەیە، بەڵام ئەو زانیاریانەی لە شوێنی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە بەدەستمان گەیشتوون، زۆر جێگەی نیگەرانین.

شوێنی كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە لە گوندی ئوزی سەر بە شارۆچكەی وەرزەقانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بووە، باس لەوەدەكرێت ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی لێكەوتۆتە خوارەوە، ئاڵۆزترین شوێنە‌.

مانگی سووری ئێرانی ڕایگەیاندووە، بە هۆی تەم و مژو سەختی شوێنەكە پڕۆسەی گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی هێلیكۆپتەرەكە كاتێكی زۆری پێویستە.

هەریەك لە حوسێن ئەمیر عەبدولڵا هیان وەزیری دەرەوەی ئێران و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە یاوەری ڕەئیسی بوون و لەناو هێلیكۆپتەرەكەدا لەگەڵیدا بوون.

هاوکات هەندێک بەکارهێنەری ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسیان ڕاگەیاندووە، بەڵام داواکاری گشتی تاران هۆشداریی داوەتە هەر کەسێک هەواڵی ناڕاست و لەو شێوەیە بڵاو بکاتەوە.

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی لەبارەی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەو دیارنەمانی فڕۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بڵاوکردەوەو دەڵێت،" داواکارین لە خوای گەورە سەرۆک کۆماری بەشەرەف و هاوەڵانی بگەڕێنێتەوە باوەشی نیشتمان."

دەشڵێت، گەلی ئێران دڵنیادەکەینەوە هیچ کێشەیەک بۆ کاروباری دەوڵەت دروست نابێت.

لەلایەکی دیکەوە، دوای كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەی سەرۆك كۆماری ئێران، حكومەتی عێراق ئامادەیی بۆ هاوكاری تاران نیشاندا.

ئیبراهیم رەئیسی بۆ کردنەوەی بەنداوێک لەسەر سنووری ئازەربایجان چووبووە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای تەورێز. 

موحەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سوور كردووە تواناكانی خۆیان نیشان بدەن بۆ هاریكاری كردنی ئێران بۆ دۆزینەوەی فڕۆكەی سەرۆكی ئەو وڵاتە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارودۆخێكی نالەباردا وون بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەکەی سەرۆک کۆماری ئێران کەوتە خوارەوە، فرۆکەکە هەریەكە لەسەرۆكی ئەو وڵاتەو وەزیری دەرەوەو پارێزگاری ئازەربایجان و چەندین بەرپرسێکدیکەی . هەڵگرتبوو

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی