×

2024-09-21 421 جار خوێنراوەتەوە

کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ناوەندی هەواڵ

بە پێی یاساکانی کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن هەر چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، 30-09-2018، کۆتا هەلبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، واتا شەش ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و هێشتا ئەگەرەکان لەسەر دواخستنی ئەم هەڵبژاردنەش بە کراوەیی ماونەتەوە ئەگەر چی هەندێک لایەنی سیاسی بانگەشەکانیان بە ناڕاستەوخۆ دەست پێکردووە.
 
لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بێ متمانە بوونی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە شێوازی دەسەڵات و حکومڕانی، پرۆسەی هەڵبژاردن هێشتا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بەتایبەت بۆ پاراستنی سەقامگیری هەرێم و پێدانەوەی هەناسەیەک بە دیموکراسی ودابەزینەوەی دەسەڵات و بەرپرەسەکانیان بۆ ناو هاوڵاتیان و لانیکەم تێکەڵ بوونەوەیەک لە نێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتی سەردەستی هەرێمەکە ئەگەرچی لای هاوڵاتیان ڕوونە کە چۆن بەرپرسانی دەسەڵات و ئەو حزبانە بە چ ڕێگایەک لە دەسەڵات ماونەتەوە و ئەوان گرێدراوی چ وڵات و دەسەڵاتێکی ناوچەیین.

 هەڵبژاردن لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا  

هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەیە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی زەمینەی سیاسی و کولتووری و مێژوویی جیاوازە. 

لە کوردستان، هەڵبژاردنەکان لە ژێر سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی لیستی نیمچە کراوەدا ئەنجام دەدرێن، کە ڕێگە بە دەنگدەران دەدات پارتەکان یان کاندیدی تاکەکەسی هەڵبژێرن. 
 دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ساڵی 2018 ئەنجامدرا، وە بڕیاریشە هەڵبژاردنی داهاتوو لە مانگی ئۆکتۆبەری 2024 ئەنجام بدرێت، هەرچەندە بەهۆی ناکۆکی سیاسی و تەحەدای یاساییەوە هەڵبژاردن زۆر دواکەوتووە. 

لە بەرامبەردا زۆرێک لە گەلانی ئەوروپا سیستەمی هەڵبژاردنی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن، لەوانە سیستەمی ڕێژەیی یەکەم تێپەڕین و سیستەمی ڕێژەیی ئەندامانی تێکەڵ، زۆرجار سوڕی هەڵبژاردنی زۆرتر و سەقامگیرتر زۆرینە مسۆگەر دەکات. 
 
هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە فراوانی و لە ژێر کاریگەری لایەنە سیاسییە باڵادەستەکاندایە، بە پلەی یەکەم پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە زۆرجار خەریکی ڕێککەوتنی ژێربەژێر و دابەشکردنی دەسەڵاتن،  ئەوەش جیاوازە لەگەڵ دیموکراسی ئەوروپییەکان کە چەندین لایەن بە شێوەیەکی یەکسان کێبڕکێ دەکەن و لە حکومەتەکانی هاوپەیمانی هاوبەشن.   

بەشداریی دەنگدەران 

جارلە دوای جار ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ نەمانی متمانەی خەڵکی بە هەڵبژاردن و ساختەکردن لە ئەنجامەکان و نەهاتنە کایەی هیچ گۆڕانکارییەک دوای هەڵبژاردن دەگەڕێننەوە، بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان  جیاواز بووە، ئامارەکان ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا دەردەخات کە کەمتر بووە  لە 36%، ئەگەر جی هەندێک سەرچاوە باس لە ڕێژەی 28% دەکەن ، بە پێچەوانەوە وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی بەهۆی نۆرمەکانی دیموکراسی و دەستپێشخەرییەکانی پەروەردەی مەدەنی و بەهێزی بانگەشە و ڕێگری کردن لە دەست تێوەردانی دەرەکی زیاترە.  
 
لەکوردستان بە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی جیهانەوە، حیزب دەست لە هەمو شت وەردەدات، بە تایبەت لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردندا، دەستێوەردانی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەشداریی دەنگدەران و کەشوهەوای گشتیی هەڵبژاردنەکان هەیە.  گرژییە سیاسییە بەردەوامەکان بە تایبەتی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کەشێکی بێ متمانەیی و بێ هیوایی لای هاووڵاتیان دروست کردوە.
 
 کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

 
1- دواخستنی هەڵبژاردن:

 دواخستنی بەردەوامی هەڵبژاردنەکان کە زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لەسەر یاساکانی هەڵبژاردن و نوێنەرایەتی کەمینەکان، بێزاری لای خەڵک دروست کردوە..  هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە سەرەتا بڕیار بوو لە مانگی حوزەیرانی 2024 ئەنجام بدرێت، پێشتر بەهۆی تەحەدای یاسایی و مانۆڕی سیاسییەوە ڕووبەڕووی دواکەوتنی بەرچاو بووەتەوە، ئەمەش متمانەی گشتی بە پرۆسەی هەڵبژاردن کەمدەکاتەوە 
 
2. جەمسەرگیری سیاسی و بێمتمانە بوونی هاوڵاتیان لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن:

ڕکابەریی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە هۆی دیمەنێکی سیاسیی پارچە پارچە.  ئەم جەمسەرگیرییە هاووڵاتیان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بێهیوا دەکات، چونکە زۆرێک هەست دەکەن دەنگەکانیان بە زایە دەروات و هیچ گۆڕانکارییەک ناهێنێتە کایەوە.

3.ناسەقامگیری ئابوری:

پارتە سیاسیەکان بە تایبەت دەسەڵاتدار و بەرپرسەکانیان بەهۆی ناکۆکیان لەسەر داهاتە جیاوازەکان و شاردنەوەیان لە هاولاتیان و دروستکردنی تەبەقە جیاوازەکان لە نێو کۆمەڵگە و دەوڵەمەند بوونی زیاتر و زیاتری بەرپرسی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بوونی داهاتێکی زۆری سەرزەوی و بن زەوی ئەوەندەی دیکە دەنگدەری لە هەرێم بە هەلبژاردن نامۆ کرد.

زۆرێک لە هاووڵاتیان سەختییە ئابوورییەکانیان بە شکستی حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە دەبەستنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی بێباکییان بەرامبەر بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
 
لەباربردنی شەرعیەتی دیموکراسی وسەقامگیری ناوچەیی وپاشەکشە لە مافەکانی مرۆڤ هەموو ئەوانە لەگەڵ ئەوەی دەتوانێت وەک هاوسەنگییەک بێت بەرامبەر گروپە توندڕەوەکان و ناسەقامگیری ناوچەیی، دەتوانێت هاوتەریب بێت لەگەڵ ئامانجە بەرفراوانەکانی سیاسەتی دەرەوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە هەرێمەکە و ناوچەکەش، بەڵام دەستێوەردانی حزب و بەرپرسانیان، هۆاری پاشەکشەی بێ چەندوجوون بوون لە ماوەی ڕابردوودا کە ئێستا جیتر هاوڵاتیان بڕوا و متمانەیان بە دەسەڵاتداران نەماوە بتوانن لانی کەم ئەو بارەی پێشتر هەبوو بیخەنەوە سەر ڕاستە ڕێکانی.
 
لەهەرێمی کوردستان کە بڕیار وایە لە 20ی ئۆکتۆبەر هەڵبردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی تێدا ئەنجام بدرێت، لە سەرەتای دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردندایە، لێرەو لەوێ بە پیی ووتە و بۆچوونی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان و چاودێرانی سیاسی، لایەن و کاندیدەکان سەرقاڵ بوون بە هەندی دروشمی سواو و دوبارە وشتیکی نوێی تێدا نیە، هیچ لایەنێکیان دەست بۆ بابەتێکی گرنگ و هەستیاری پەیوەست بە پرسی نەتەوەیی نابەن.

سیاسەت و ئەجێندای پارتە سیاسییەکانی کوردستان ڕوونن کە هەریەکەیان دەسیان بە دەستی لایەنێکی دەرەکییەوەیە، بوون بە دەسکەلای لایەنێک یان ووڵاتێکی هەریمایەتی و داگیرکەری بەشێک لە کوردستان ، لەکاتێکدا ئەوان باش دەزانن کە ئەو وڵاتانە تینون بە خوێنی کورد و کار بۆ لەباربردنی یەکجاری شەرعیەتی هەرێمەکە دەکەن،لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا لایەن و تەنانەت کاندیدە کوردەکان ناتوانن پرسێکی گرنگی وەک پاراستنی سنورەکانی کوردستان بوروژێنن و لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەکاری بێنن.

ئەوان بوێریان نیە پرسی سنوربەزاندنی دەوڵەتانی وەک تورکیا و ئێران و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانیان بۆ سەر شارەکانی کوردستان و شەهید کردنی خەڵکی بێتاوان بکەن بە وەسیلەی کۆکردنەوەی دەنگەکان لە هەریمی کوردستان تا بگەنە پەرلەمانی کوردستان، ئەوەش گەورەترین نیگەرانی هاوڵاتیانە لە پارت و کاندیدە سیاسیەکان لە پێش دابین کردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەر بابەتێکی دیکەی پەیوەست بەژیانیان.

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

  • بلینكن بۆ ته‌حریر شام: له‌ گۆشه‌گیربوونى تاڵیبانه‌وه‌ فێربن

  • ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

  • 78 ساڵ بەسەر ڕووخانی كۆماری مهاباد تێدەپەڕێت

  • هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

  • ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا و هێزه‌ كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕێككه‌وتن بكه‌ن

  • پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • ئایا ئەمریكا و ئیسرائیل پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن؟

  • به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

سەرەکی