هه‌رێمى كوردستان پێچه‌وانه‌ى لێدوانى به‌رپرسه‌كانى لیستى مووچه‌ى پاك نه‌كردووه‌ته‌وه
2024-10-05
388 جار خوێنراوەتەوە
حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە
ناوەندی هەواڵ
هه‌رچه‌نده پێشتر وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى حكومه‌ت جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه لیستى مووچه‌یان به‌بێ خه‌وش ڕاده‌ستى به‌غدا كردووه، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونى ئیراده لیستى مووچه جارێكى دیكه به ناوى دووباره و زیادكراوه‌وه نێردراوه و به‌غدا تێبینى له‌سه‌رى هه‌یه.
بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هێشتا لەژێر وردبینیدایە، هۆكاره‌كه‌ش بوونى ناوى دووباره و زیادكراوه بۆ لیستى مووچه به‌شێك له‌ناوه‌كانیش وه‌ك مانگه‌كانى پێشوو نێردراون و ناوى "بندیوار" یان تێدایه، تا به‌غدا ئه‌و لیسته‌ش وردبینى نه‌كات هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان نانێرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هەفتەی ڕابردووی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانوی جیاواز ڕاگیرابوون، بەداتا و زانیاریی دروست و نوسراوی فەرمی پێشكەش بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بكرێت.
دامەزراندن ڕاگیراوە و پارەی مووچە زیاد دەکات
كۆتایی ساڵی رابردوو، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادیان كرد، لیستێكیان وەك شایستەی دارایی موچەخۆرانی هەرێمی رادەستی حكومەتی فیدراڵ كرد، بەپێی زانیارییەكانى ئیراده ئەو لیستەی لە 17/10/2023 پێشكەش كراوە، كۆی گشتی مووچەی هەرێم 913 ملیار و 623 ملیۆن دینار بووە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ دامەزراندنێك هەبێت لە كەرتی گشتی، له‌كاتێكیشدا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ماوەی هەشت ساڵە راگیراوە، خەرجیی مووچە بۆ زیاتر لە 998 ملیار دینار بەرزبوەتەوە، ئەوەش بووەتە كێشەیەكی سەرەكی نێوان هەولێر و بەغداد و یەكێك لە هۆكارەكانی بەردەوام دواكەوتنی مووچە.
هەژماری من ڕەتکراوەتەوە
له‌باره‌ى هه‌ژمارى من پێچه‌وانه‌ى لێدوانى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دارایى، هێشتا به‌غدا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى لاپه‌سه‌ند نییه بۆ پێدانى مووچه به مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و مه‌رجى ئه‌وه‌ى داناوه ده‌بێت ئه‌و هه‌شت بانكه‌ى تێیدا به‌شدارن له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه دانیان پێدانرابێت و تۆماركرابێتن.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، لەدواین كۆبوونەوەی وەفدی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق "هەژماری من" ی قبوڵ كردووە بەو مەرجەی ئەو بانكانەی لە هەژماری من دان هیچ كێشەیەكیان نەبێت لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.
ئه‌وه‌ى زیاتر بابه‌ته‌كه ده‌سه‌لمێنێت، نوسینێكى سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقه لە فەیسبووكی خۆی كه ده‌ڵێت" لەسەر هەژماری من و تەوتین بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نیە، خزمەتگواری لەهەژماری من لەسەر سەرمایەی بانكەكان خۆیانە نەك حكومەت، تەوتینیش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانكی حكومیە پاشان بانكی ئەهلی نەك پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی هەرێم".
بەوتەی سۆران عومەر " بانكی ناوەندی دەڵێت تەوتین لەوەزارەتی دارایی بۆ بانكی حكومی لەوێشەوە بۆ بانكی ئەهلیە، بەمجۆرە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆكاری سەرەكی ئەوەیە كە هەرێم تەوتین ناكات".
بەپێی دواین داتای حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا 600 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی كوردستان "هەژماری من" یان بۆ كراوەتەوە و هەشت بانكیش لە پرۆسەكەدا بەشدارن، ئەوانیش ( بانكی بەغداد، بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، بانكی بازرگانی عێراق، بانكی ئیسلامی عێراق بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بانكی جیهان، ئاڕتی بانك، بانكی ئەهلی عێراقی و بانكی بی بی ئەی سی).
تائێستا لە هەرێمی كوردستان 250 ئامێری ئەی تی ئێم بۆ ڕاكێشانی پارە لە 70 شوێن دانراون، له‌كاتێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە تا ساڵی داهاتوو نزیكەی 1000 ئامێری ئەی تی ئێم دابنرێن.
لە 28 ی شوباتی 2023 حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێشخەری ''هەژماری من''ی راگەیاند، كە بەوتەی خۆیان پڕۆگرامێكی گشتگیری داراییە، بە مەبەستی دابینكردنی رێگایەكی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران و مووچه‌خۆران.
|