×

2024-06-22 470 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی ( العرب )مشتوومڕە سیاسیە بێوچانەکەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی" عەرەب "  لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، مشتومڕە سیاسییە بێوچانەکەی کوردستان بەردەوامە،  دوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردن کە بڕیار بوو لە 10ی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەبچێت و  بەهۆی سکاڵایەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمەوە هەڵپەسێردرا و تا ئێستاش وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری نەکراوە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش چاوەڕێی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکی نوێ.

ئەمڕۆ شەمە 22ی حوزەیرانی 2024 ڕۆژنامەی عەرەب لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەرێمی کوردستاندا باوەڕیان بەوە نیە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بتوانن کۆتایی بە هەژموونی دوو حزبە سەرەکیەکەی دەسەڵات بهێنن، ئەم گومانە لەو تێڕوانینەوە سەرهەڵدەدات، ئەم دوو حزبە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی دامەزراوە سەرەکیەکانی دەوڵەتەوە بەردەوام بەهێزتر دەبن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، پەرش و بڵاوی ئۆپۆزسیۆن و نەبوونی چارەسەرێکی باوەڕپێکراو بۆ حکومڕانی دۆخی سیاسی ئێستا درێژە پێدەدات.



ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، شکستی ئۆپۆزسیۆن لە دەستبەسەرداگرتنی هەڵبژاردنەکان دەگەڕێتەوە بۆ بێتوانایی لە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو یاخود داڕشتنی دیدگایەکی قەناعەتپێکەر کە بەتەواوی چی دەکات ئەگەر دەسەڵات بەدەستبهێنێت، وا دەکات  لە ئەنجامدا پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی سروشتی لاواز دەبێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان شکستی خۆی دەخاتە ئەستۆی ئەو سەرچاوە داهاتە سیاسییەی کە هەردوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی هەیانە، هەرچەندە ئەمە فاکتەرێکی گرنگە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام پاساو بۆ شکستی خۆی نادات بە دەستەوە لە ڕاکێشانی دەنگدەران لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا، بەپێی ئەو ئامارانەی بەر دەستن.

سەبارەت بە سیاسەتی هەریمی کوردستان ڕۆژنامەکە دەڵێت، سیاسەت لە هەرێمی کوردستان لە دەوری دووانەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی دەسوڕێتەوە، هەردوو حزب کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئابووری و میدیاکان هەیە،  دەیان هەزار پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیان لەبەردەستدایە و سەدان هەزار فەرمانبەری گشتیش بوونیان هەیە کە بەشێکن لە ئەوان.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە دەخاتەڕوو، سەرەڕای ئەم دەسەڵاتە گەورەیەیی کە ئەم دوو حیزبە هەیانە ، لەناو دانیشتوواندا  بەناوبانگ نین و وەک گەندەڵ و بێتوانا سەیریان دەکەن و دەشڵێت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان "هیچ متمانەیەکیان نییە" بە حکومەتەکەیان نەماوە.

هەروەها، چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆپۆزسیۆن هەموو جارێک شکست دەهێنێت لە سوود وەرگرتن لە دەنگی ناڕەزایی هاوڵاتیان و بەکارهێنانی ئەو دەنگانە بە سوودی خۆی، چاودێران دەڵێن، ئەم لاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆت و بەندانەی کە لە لایەن کولتوور و سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا سەپێنراوە و هەروەها  دەرکەوتنی بێ ئیلهامبەخشی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان.



ڕۆژنامەی "عەرەب" جەختی لەوەکردوەتەوە، ئۆپۆزسیۆن ڕووبەڕووی سێ ئاستەنگی سەرەکی دەبێتەوە کە پێک دێن لەمانەی خوارەوە:

1- کۆنترۆڵی حزبی بەسەر هێزە ئەمنییەکان و دەوڵەتدا، ئەمەش سوودی یەکلاکەرەوەیان پێدەبەخشێت دژ بە ئۆپۆزسیۆنەکان. 

2- پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە وەک بەرەیەکی فراوان و یەکگرتوو دەرکەون و لە ئەنجامدا بۆ کۆکردنەوەی لایەنگران کێبڕکێی یەکتری دەکەن، ئەمەش کاریگەری ئۆپزسیۆن لاواز دەکات. 

3- شکستی ئۆپۆزسیۆن لە داڕشتنەوەی دیدگایەکی ستراتیژی، ئیلهامبەخش بۆ بەدەست هێنانی متمانەی هاوڵاتیان، جگە لەوەش دەنگدەران لە شکستی بزووتنەوەی گۆڕان وانەیان وەرگرت و تێگەشتن هیچکام لە ئۆپۆزسیۆنەکان لەو ئاستەدا نین هیوایان لەسەر هەڵچنن.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن، هەوڵەکانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ دامەزراندنی سەردەمێکی سیاسی نوێ لە کوردستانی عێراقدا ڕووبەڕووی  ئاستەنگی گەورە دەبنەوە و پێوویستە لە وانەکانی ڕابردوو سوود وەرگرن و هەوڵدەن بەسەر دووبەرەکیە ناوخۆییەکان زاڵبن و بەرەیەکی یەگرتوو دژی دوانەیی پارتی و یەکێتی پێک بهێنن، کە تا ئێستاش دەرەنجامەکە دڵنیا کەرەوە نیە.



بەپێی چوارەمین مەرسومی هەرێمی کە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەسەربوو، دەبوو  10-6-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچوایە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوارجار مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركردوه‌ كه‌ بریتین له‌..

1- مه‌رسومی رۆژی 24ی شوباتی 2022 بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2022.

2- مه‌رسومی رۆژی 26ی مانگی ئازاری 2023، بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023.

3- مه‌رسومی رۆژی 3ی مانگی ئابی 2023 بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 25ی شوباتی 2024.

4- مه‌رسومی رۆژی 3ی ئازاری 2024 بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2024.

جێگەی ئاماژەیە، لەسەر تانەیەکی مەسرور بارزانی لەسەر بڕگەی 2 لە مادەی 2ی یاسای هەڵبژاردن لەدادگای فیدراڵی رێکارەکانی کۆمسیۆنی پەکخست و هەڵبژاردن دواخرا و لە ئێستاشدا کۆمیسیۆن چاوەڕێی مەرسوومی پێنجەمی سەرۆکی هەرێمە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەمە لەکاتێکدایە کۆمسیۆن پێشنیازی کردووە کە رۆژی 5-9-2024 وەک رۆژی دەنگدانی گشتی دیاری بکرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی