×

2024-04-25 747 جار خوێنراوەتەوە

ئەو ناوچانەی هەرێم کە تورکیا پرۆسەی سەربازی تێدا ئەنجام دەدات ئاشکراکران

ناوەندی هەواڵ

لێدوانی بەرپرسانی عێراق لە بەغدادو هەولێر هاوشێوەن  سەبارەت بەوەی توركیا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕێیپێدراوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەقوڵایی (40) كیلۆمەتر، بۆ لێدان لە بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە چۆڵەكان ئەوەش لەكاتی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی بەغدادو هەولێر رێككەوتنی لەبارەوە كردووە. 

چەندین سەرچاوەی عێراقی لە بەغداد و هەولێربە ڕۆژنامەی 'العربی الجدید' یان ڕاگەیاندووە، ئەردۆغان بە ڕەزامەندی و ڕێپێدانی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ ئەنكەرە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازیی دژی پەکەکە لە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەو ناوچانەی بڕیاڕە توركیا پرۆسەی سەربازی تیادا ئەنجامبدات, شاخەكانی (گاراو قەندیل و سیدەكان و سۆران و سەید سادق و كانی ماسی و زاب و زاخۆ و ئامێد)ی دەبن، ڕێپێدانەكە لەو ناوچانە دەبێت كە شوێنی نیشتەجێبون نین و بەدەست هێزەکانی پارتی كرێكارانی کوردستانەوەن یان  ئەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵیكردون و رێگەنادات پێشمەرگەو سوپای عێراق بچنە ناوی. 

بەگوێرەی ئەو لێكگەیشتنە نوێیانەی لەدوای سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق دروست بوون، عێراق پشكی ئاو بەدەستدەهێنێت لە هەردوو ڕوباری 'دیجلەو فورات' و توركیاش هاوكاری عێراق دەكات لە هێنانە ناوەوەی تەكنیكی ئاودانی نوێ‌ هاوشانی هەنگاونان بەرەو لێگەیشتنی بازرگانی و ئابوری و ئەمنیی جیاواز، لەوانەش ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕادەستكردنەوەی داواكراوەكان.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، لێکتێگەیشتنەکانی عێراق و توركیا لەلایەن هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیەوە پشتیوانی دەكرێت، ئەویش لەچوارچێوەی دیدی حكومەتەکەی سودانیە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندیەكانی ناوخۆ لەسەرو هەموو پرسەكانی دیکە كە دیارترینیان كێشەی ئاوە، ئەوەش ئەنكەرە كردویەتی بە كلیلی هەموو دۆسیەكانی دیکە لەگەڵ عێراق.

هاوکات سەرچاوەیەكی توركی  بە'العربی الجدید' ڕایگەیاندووە، عێراق و توركیا ڕێکەوتنیان كردووە بۆ هەماهەنگیركردن دەربارەی پرۆسە سەربازییەكان دژی پارتی كرێكارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کە تورکیا بە باكوری عێراق ناوی دەبات ئەویش لەڕێگەی لیژنەو ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە، لەنێوان سوپای توركیاو حكومەتی عێراق و هێزە ئەمنیەكانی و حكومەتی هەولێرو هێزە سەربازییەكانی.

ئامانجی ئۆپراسیۆنەكانی تورکیا  بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەی دیاریكراو و سنوەركانە لەگەڵ سوریا بۆ ڕێگەگرتن لە هاوتوچۆی ئەندامانی پارتی كرێكارانی کوردستان' پەکەکە' چاوەڕوانیش دەكرێت ئەو ئەركە هێزەكانی پەیوەیست بە حكومەتی عێراق ئەنجامی بدەن وهێزەكانی حكومەتی هەرێمیش کە سەربەپارتی دیموکراتی کوردستانن هاوکار دەبن و ڕێگری دەكەن لە گواستنەوەی ئەندامانی پارتی كرێكاران بۆ ناوچەكانی  دیکە و هاوكاری هەواڵگری و ئاڵۆگۆڕی زانیاریش بۆ تورکیا ئەنجامدەدەن.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی