×

2024-04-25 519 جار خوێنراوەتەوە

هێزە شیعەکان لە عێراق ڕێگری دەکەن لە تێوەگلانی وڵاتەکەیان بۆ پشتیوانیکردنی شەڕی تورکیا دژی پەکەکە

ناوەندی هەواڵ

پێگەی (العرب) لەڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە،  25-4-2024 بڵاویکردووەتەوەو ئاشکرایکردووە، هێزە شیعەکان لە عێراق  ڕێگری دەکەن لە تێوەگلانی  وڵاتەکەیان بۆ پشتیوانیکردنی شەڕی تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان،  وتوویانە ڕۆڵەکانمان ناکەین بەقوربانی و بەشداری هیچ جۆرە شەڕێک ناکەین لەناو خاک و وڵاتی خۆمان کە جگە لەزیان سوودی بۆ عێراق نەبێت.

بەپیی ڕاپۆرتەکە، مەبەستی گەورەی تورکیا بۆ بەشداریی ڕاستەقینەی عێراق لە شەڕی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەریەککەوتنە لەگەڵ بوونی ئەوهێزە سیاسی وچەکدارانەی لە ناوچەی شەنگالدا باڵادەستن، تورکیاش شەنگال بە خاڵی وەرچەرخانی گرنگ دەزانێت  بەڵام هێزە شیعەکان بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر بەشداریی کردنی عێراق لەو شەڕەدا کە تورکیا داوای دەکات.

هێزە شیعەکان بەچەند هۆکارێک نایەنەوێت عێراق پشتیوانی شەڕ بکات دژی پەکەکە ئەویش لەبەر  بابەتە ناوخۆییەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئەو هێزانە لەگەڵ ئەو هێزانەی نزیکن لەپەکەکە و لە شەنگالدان، هاوکات بابەتە ناوچەییەکانی پەیوەست بە ئێران و هاوسەنگیەکانی کاریگەری لە عێراقدا، کە تاران نایەوێت تێکی بدات بۆ بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی دیکە لەناوچەکەدا.

پێگەی (العرب) باسی لەوەکردووە، ئەو هێزانەی خاوەن پێگەن و کاریگەریان هەیە لەسەر لایەنی سیاسی و سەربازی لەعێراق ڕەخنەی توندیان لەدەسەڵاتدارنی عێراق گرتووە بەوەی ڕاسگۆ نین لە پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ تورکیا و گەیشتن بە ئاستی بەشداریی ڕاستەقینە لەو شەڕەدا کە  تورکیا دەیەوێت دژی هێزەکانی  پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامی بدات لە ناوخاکی عێراق.

سەرچاوە عێراقییەکان بەپێگەکەیان ڕایانگەیاندووە، ئەو سەرکەوتنانەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ بەغدا لە ڕووی هاوکاریی بازرگانی و ئابووری و پەرەپێدانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق بەدەستیهێناوە، هاوتا نین  لەگەڵ ئەو دەستکەوتانەی عێراق لەگەڵ تورکیا بەدەستیهێناون، لەبەر ئەوەی تاکە ئامانجی تورکیا ئەوەیە دەیەوێت بەهاوکاری عێراق بابەتی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجام بدات  لەبەر ئەوەی

هێزەکانی تورکیا نزیکەی چوار 'دەیە'یە  دژی (پەکەکە) شەڕدەکەن، کە دیارترین بابەتەکانی ئەو شەڕە لەناو خاکی عێراقدا ڕوودەدەن.

هاوکات سەرچاوەکان  بۆ (العرب) پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە واژۆکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان تورکیا و عێراق لە بڕگەکانی کارنامەی سەردانەکەدا هاتووە، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و تەنها لێکتێگەیشتنێک کراوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی  ڕێککەوتنەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی پێگەی (العرب) هۆکاری ناڕەزایەتی و هەڵوێست وەرگرتن دژی ڕێککەوتنی سەربازی نێوان  تورکیاو عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە  کە لایەنی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقن.

لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەشهاتووە، بەشێکی زۆری گروپ و هێزە چەکدارەکانی شیعە کە حزبەکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی 'فەتح' کاردەکەن و نوێنەرایەتی دەکرێن، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە فراوانکردنی هاوکاریی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازی لەگەڵ تورکیا لە دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڕبڕیوە، هۆکاری ئەوەەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پەیوەندی نزیک و هاوکاری نێوان گروپ و هێزەچەکدارەنی عێراق لەگەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دوای کۆنتڕۆڵکردنی کۆنترۆڵی قەزای شەنگال، کە قەڵای پێکهاتەی ئێزیدییەکانە.

سبهان مەلا جیاد، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ، باسی لە بوونی ئەو  ئاستەنگیانە کردووە، کە ڕێگربوون  لە واژۆکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق.

دەڵێت: بەغدا و ئەنقەرە ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی بۆ دیراسەکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەسەر چۆنێتی  هەماهەنگی ئەمنی لەسەر سنوورەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەردوولادا.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوانەی ئاگاداری ڕێککەوتنەکانی نێوان تورکیاو عێراق بوون  ڕایانگەیاندووە، ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە تورکیا ئامادەی کردووە و داوای واژۆکردنی لە حکومەتی عێراقی کردووە، لە نێوان بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەدا تورکیا دەسەڵاتی فراوان بە پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی وهێزەکانی پێشمەرگە دەدات و گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵدەکات  بۆهەر جموجۆڵێک  لەو ناوچانەی کە هێزەکانی (پەکەکە) ی  تێدایە تا دەگاتە سنووری سوریا، بەڵام شیعەکان بەتوندی ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە.

عەلی فەتلاوی ،سەرکردە لەحەشدی شەعبی و ئەندامی هاوپەیمانی فەتح و پێکهێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایانگەیاندووە، کورد (پارتی دیموکراتی کوردستان) و تورکیا هەوڵدەدەن هێزەکانی عێراق  پاڵ بنێن بۆ شەڕێک کە تێیدا هیچ بژاردەیەکمان دیکەمان نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، کورد (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەیەوێت ئێمە لە شەڕەکانیاندا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەناوی هێزی پێشمەرگەوە شەڕ بکەین بەڵام ژیانی منداڵەکانمان بۆ ئێمە ئازیزە، بە ناوی تورک و کوردەوە شەڕ نەکەن.

فەتلاوی دەڵێت پێموایە "کۆنتڕۆڵکردنی فایلی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا ئەستەمە، چونکە پارتی کرێکاران خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانە لە هەرێمی کوردستان و ئەوان زیاتر ئاگاداری ناوچەکە و مەترسی و ناڕەزاییەکانن.

ڕاپۆرتەکەی پێگەی (العرب) دەڵێت، دەسەڵاتدارانی عێراق  دەیانەوێت لەو ڕێککەوتنە ئەمنیە لەگەڵ تورکیا،  عێراق تێوەگلێنن لەشەڕو وڵاتەکە بخەنە ناو شەڕێکی نوێوە کە عێراق پێویستی پێی نییە.

موهەنەد جەنابی،  توێژەری سیاسی عێراقی دەڵیت، ئەنجامی واژۆکردنی هەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیا هەرجۆرێک بیت حکومەتی عێراق بەرپرسیارە.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان  لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا بووەتە هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی تورکیا، هاوکات پەیوەندیی تورکیاش لەگەڵ پارتی و  سەرۆکایەتی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی نزیکە لەگەڵ ئەوەشدا پارتی پەیوەندی لەگەڵ هێزە شیعەکانی عێراق نزیک لە ئێران  هەیەو سەرەڕای ئەو پەیوەندییەش هەردوو لایان لە پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراق لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا بەشدارن.

ڕۆژی دووشەممە22ی نیسانی 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی  عێراق و هەرێمی کوردستانی  کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، 26 ڕێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە کۆی 27 ڕێککەوتن واژووکرد کە پێشوەختە ئامادەکرابوون بەڵام شارەزایان و بەشداربووانی نزیک لەکۆبوونەوەکە دەڵێن ڕەشنووسی ڕێکەوتنی ئەمنی  پێشتر لەناو لیستەکەدا لادراوەو واژووی لەسەر نەکراوە.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی