×

2024-04-27 270 جار خوێنراوەتەوە

مێژووی هێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

ناوەندی هەواڵ

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە زیاتر لە 16موشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر  کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە کۆتا هێرشیان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی 26 ی نیسان بوو، بە درۆن ھێرشکراوەیە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرو بەهۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیاکە گیانیان لەدەستداو بریندار بوون.

هێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر  لەدووساڵدا زۆرینەیان کاتەکانیان لەیەکەوە نزیک بوون ئەوانیش بەجۆرێک؛

لە ڕۆژی 2022/6/22، کاتژمێر 4:45 خوولەکی پاش نیوەڕۆ هێرش بۆ سەر کۆمپانیای دانەغاز لە سنوری چەمچەماڵ ئەنجامدراوە.

لەڕۆژی  2022/6/23، لە دووکاتی جیاوازدا بە زیاتر لە شەش موشەک ئاڕاستەی کێڵگەکە و هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و کۆمپانیای دانەغاز لە سنوری قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

لەڕۆژی 2022/6/24 ،  بۆ جاری سێیەم لەماوەی 24  کاتژمێردا بە موشەک هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

لەڕۆژی 2022/6/25 لە رێگای چەند موشەکێکەوە بۆ جاری  پینجەم  لەماوەی 48  کاتژمێر هێرش کرایەوە سەر گێڵکەی غازی کۆرمۆر.

لەڕۆژی 2023/8/30 ، بە ڕێگەی هاوەن و کاتیۆشا جارێکی دیکە هێرش بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئەنجامدرا.

لەڕۆژی 2024/1/25 ، بە موشەک هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر وبەهۆی هێرشەکەوە  ئاگر لە بەشێکی کێڵگەکە کەوتەوە.

تازەترین هێرش بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە ئێوارەی ڕۆژی 2024/4/26  ، لە رێگای چەند درۆنێکەوە بۆ هەشتەم جار کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەمانج گیرا هێرشەکە جگە لەزیانی گیانی  زیانی ماددی زۆریشی بە کێڵگەکە گەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری بە 'سووکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق ناودەبات.
 داواێ لە بەرپرسانیعێراق و هەرێم  دەکات لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی هێرشەکە ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە.

وەزارەتی دەرەی ئەمەریکا لەڕگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی سەروەری، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق. 

رەمک رەمەزان، قایمقایمی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشوو هێرشی کرایەسەر و شوێنەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە.

بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر4 کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا و 2ی دیکەش بریندار بوون.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە سنوری قەزای چەمچەماڵ. کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت غاز.

پڕۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، کاتێک دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەردوو وێستگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان.

دوای 15 مانگ بەسەر دامەزراندنی پڕۆژەی گازی کوردستان لە تشرینی یەکەمی 2008، بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی