×

2024-05-25 380 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا نزیکەی نیو سەدەیە ‌هەوڵی داگیرکاریی کوردستان دەدات

41 ساڵی تەواوە دەوڵەتی  تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە و بە بەرچاوی جیهانەوە بە دەیان جۆری ڕۆکێت، فرۆکە، بۆمبی تاکتیکی و کیمیایی هێرشەکانی ئەنجامدەدات و هاوڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج ، تا ئێستاش لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییدا بێدەنگی لەو هێرشانەی تورکیا دەکرێت.

ئەمڕۆ، 41 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکەمین هێرشی داگیرکاریی  تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، کە تا ئێستا بە سەدان هەزارجار هێرش و بۆردوومانی ئەنجامداوە و لە ئێستادا زیاتر لە 80 بنکە و بارەگای خاکی هەرێم کردووەتەوە هاوکات  بە قوڵایی  40 کیلۆمەتر داگیرکاریی لەناو خاکی هەرێم ئەنجامداوە. 



یەکەمین هێرش چۆن ئەنجامدرا:

ساڵی 1983 هەردوو تورکیا و عێراق ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بەناوی "پەیمانی هەماهەنگیی و ئاسایشی سنوور"،  بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەردوو وڵات دەتوانن بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بچنە ناو خاکی یەکترەوە، ئەویش بەمەبەستی ڕاوەدوونانی هەڵگەڕاوەکان، کە مەبەستی سەرەکیان لەو ڕێکەوتنە ئازادیی خوازەکانی گەلی کورد بوو.

بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە، كەنان ئەڤرەن، سەرۆکی ئەوکاتەی  تورکیا وەفدێك هاتنە بەغدا بۆ دانووستاندن و عێراق دەستبەجێ ڕازیبوو، ئەو ڕێککەوتنە دەرگای بەڕووی تورکیادا کردەوە، تا بە ویستی خۆی هێرش و داگیرکاریی لەسەر خاکی هەرێم ئەنجام بدات و لەگەڵیشیدا گەلی کورد سەرکووت بکات.

ڕۆژی 25ی  ئایاری ساڵی 1983  تورک، یەکەمین هێرشی فراوانی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکرد، ئەوەش بوو بە سەرەتای قۆناغێکی دوور و درێژ لە دەستکرانەوەی  تورکیا بۆ داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی باشووری کوردستان.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی تورکیا، حەوت هەزار سەرباز بەشدارییان لەو هێرشەدا کرد ووە بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر هاتنە ناو خاکی  کوردستانەوە، دواتریش لە ساڵانی 1984، 1086 و 1987 و ، تورکیا درێژەی بە هێرشکانی داو سەدان هەزار سەرباز بەشدارییان تێدا کرد.

هێرشە داگیرکارییەکانی  تورکیا لەمڕۆدا:
 
لەسەرەتای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم تا ئەمڕۆ ، لە ژێرناوی ئۆپەراسیۆن و هێرشی جیا جیاوازدا، لە هەوڵی زیندووکردنەوەی میساقی میللییدایە و بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر و پانتایی زیاتر لە 200 کیلۆمەتر و دامەزراندنی زیاتر لە 80 بنکە و بارەگای سەربازیی داگیرکاریی لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لە گەڵ هێرشەکانیدا سەروەریی خاکی عێراقیشی پێشێلکردووە.

ڕۆژانەش بەردەوام ناوەند و دەوروبەری شارەکان و ناوچە نیشتەجێبوونەکان بە ئامانج دەگیرێت و هاوڵاتییانی مەدەنیی دەکاتە قوربانی و و بە دەیان جۆری چەکی قەدەغەکراوی تاکتیکی و کیمیایی دژی گەلی کوردو هێزەکانی پارتی کرێکاران  بەکاردەهێنێت.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان ، لە ساڵی 2015وە تا ئێستا زیاتر لە 170 هاوڵاتیی مەدەنیی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردوومانەکانی دتورکەوە شەهید بوون و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون، هاوکات بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا، 158 گوند چۆڵکراون و زیاتر لە 600 گوندیش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی  لەکاتی بەشداری کردنی لەدیالۆگی دەزگای میدایایی ئیرادە وتی:' تەنها لە ماوەی 70 ڕۆژی سەرەتای ساڵی 2024، تورکیا (141)بۆردوومانی لە پارێزگای دهۆکدا ئەنجامداوە کە لەو ژمارەیە 75 بۆردوومان بۆ سەر گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا بووە.

بۆیەکەم جار تورکیا چۆن هات بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان؟

لەساڵی 2006 کاتێک بەهۆی شەڕی ناوخۆ پارتی هێزی تورکیای هینایە ناو خاکی کوردستان یەکەمین تورکیا لە ناوچەی (گرێ باروخ)لەناحییەی کانی ماسی یەکەم بنکەی دانا،  دانانی ئەو بنکە سەربازییەش و لەدوای ئەوەش  لەساڵی  2017 تورکیا بەهاوکاری پارتی بنکەوبارەگاکانی لەسنوری بامەڕنێ قایمترکرد.

تورکیا لە یەک ڕۆژدا (350) تۆن داری لەخاکی هەرێم بڕیوەتەوە!!

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی باسی لەوەشکرد،" لە نۆ مانگی ساڵی 2021 دا تورکیا لەدرێژەی هەوڵەکانی بۆ داگیرکاری خاکی هەرێم،  لە یەک ڕۆژدا (350) تۆن داری لەخاکی هەرێم بڕیوەتەوەو ئاودیوی تورکیای کردووەو دواتر کراوە بەپێداویستی ناو ماڵ و  جارێکی دیکە ڕەوانەی بازاڕەکانی کوردستان کراوەتەوە.”

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی ئەوەشی ئاشکراکرد، کە تورکیا لە کانوونی یەکەمی 2017 تاوەکو نیسانی ئەمساڵ(64)بنکەو بارەگای سەربازی دامەزراندووە لە سێگۆشەی (ئێران، تورکیا ، عێراق) تا دەگاتە ناوچەی (دورنە) لەتورکیا و تەواوی ئەو بنکە سەربازییانەی تورکیا بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بەیەکەوە بەستراونەتەوە کە سەرجەمیان بۆ داگیرکردنی خاکی هەریمی کوردستانە بەبیانووی بوونی هێزەکانی 'پەکەکە' بۆ ئەوەش هەندێک لەحزبەکانی هەرێم پێشوازی لە تورکیا دەکەن.

بەپێی ئامارەکان لەساڵی 1990 تا ئێستا   (700) هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیاو ئێران  بوونەتە قوربانی ئەوەشی جێگەی نیگەرانییە لەهیچ بەڵگەنامەیەکی گیان لەدەستدان و شەهید بووندا نەنوسراوە بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بووە ئەوەش وادەکات خاوەنی قوربانییەکە نەتوانێت داوای مافی خۆی بکات و ئەوکارەی حکومەتی هەرێم دەیکات بۆ ئەوەیە داتاکان نەبنە بەڵگە لەسەر تورکیاو ئێران لەدادگا نێودەوڵەتییەکان.

کامەران عوسمان دەشڵێت، لە کانوونی یەکەمی 2027 تاوەکو ئێستا ، سوپای تورکیا توانیویەتی (%86.2) سنوری نێوان عێراق- تورکیا کۆنتڕۆڵ بکات و (64) بارەگای سەربازیی بەدرێژایی سنورەکە جێگیربکات.



بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی نیگەرانی خۆی دربڕی و وتی:" ئەوەی جێگەی داخە زۆرینەی ئەو بنکەو بارەگا سەربازییانەی تورکیا لەناو خاکی هەرێم هەیەتی و بەشێکی هەرێکی کوردستانی پێداگیر کردووە بە کەل و پەل و ئامێرەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دروستکراون.
سی پی تی CPT  ، هۆشداریدەدات لە ئاوارەبوون و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی (190) خانەوادە لە (39) گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا لە قۆناغی جێنەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا.

زنجیرە چیاى گارە دووهەزار و 150مەتر بەرزە و بەدرێژاى 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پاریزگاى هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندى بەیەکگەیشتنی  قەزاى مێرگەسۆرە لەگەڵ پارێزگاى هەولێر.

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق، لێدوانی بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا و هەولێر

لەدوای سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق، لێدوانی بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا و هەولێر یەکسان بوون سەبارەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان کە تورکیا بە باکووری عێراق ناوی دەبات  بە قووڵایی زیاتر لە 40 کیلۆمەتر، بەبیانووی لێدان لە پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان.

بەوتەی شارەزایانی کاروباری ئەمنی و سیاسی، پێیان وایە، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق بەوردی مامەڵەی لەگەڵ دۆسییەی پەکەکەو هاتنەناوەوەی تورکیای بۆناو خاکی عێراق کردووەو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، وریا بووە لە وەسفکردنی پەکەکە، بە قەدەغەکراو وەسفی کردووە نەک تیرۆریستی، چونکە وەسفکردنی بە تیرۆریستی بەو مانایەیە کە عێراق پابەند دەبێت بە شەڕکردن لەگەڵ ئەو هێزە کوردییەو دەبوو بە تەواوی لە عێراق دوریان بخاتەوە، وەک داعش و ئەمەش دەبێتە هۆی قەیرانێکی گەورە "بۆ عێراق"، بەڵام سەرۆک وەزیران ئەوکارەی نەکردووە بەلکو  بەڵێنیداوە لەچوارچێوەیەکی دیاریکراودا  کار لەگەڵ تورکیا بکات، چونکە  تەحەددیاتەکان شاراوە نین، دیارترینیان پەیوەندی باشی نێوان پەکەکەو  هێزە چەکدارە عێراقییەکانە کە بەزۆری وەک هاوپەیمانی ئێران وەسف دەکرێن ، بەتایبەتی لە ناوچەکانی شنگال، ڕۆژئاوای نەینەوا.

"پارتی کرێکارانی کوردستان تەنها  کوردی تورکیا لەخۆناگرێت، بەڵکو هەمەجۆرن و ئێزیدی عێراقیش لەخۆدەگرێت، مەلەفی ئەو هێزەش لە عێراق مەلەفێکی زۆر ئاڵۆزە، سەرەڕای هەموو ئەو ڕێککەوتنانە لایەنی عێراقی ناتوانێت بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسییەدا بکات.
ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان:

ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بە مەبەستی تەسفیەکردنی تەواوەتی و بە مەبەستی خۆشکردنی ڕێگایە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی" چاوەڕوانکراوە بۆ هێزەکانی تورکیا. 

چالاکی هێزەکانی گەریلا و بێدەنگی لایەنەکان لە دژی هێرشەکانی تورکیا
 
لەسەرەتای هێرشە کانی تورکیاوە تا ئێستا، هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە" بەپلەی یەکەم بەربەستی بەردەم داگیرکارییەکانی تورکیایەو ڕێگە  نادات تورکیا پێشڕەوی بکات و بە شەو و ڕۆژ، سەرما و گەرما، ئۆپەراسیۆن لە دژی سوپای داگیرکەران ئەنجام دەدات، لە چوارچێوەی گەریلای مۆدێرندا بە جارێک ئاسمان و زەمینیان کردووە بە گۆرەپانی مەرگ بۆیان.
 
وێڕای هەموو ئەو هێرشانە، ساڵانە دەیان گەریلا لە پێناو ئازادیی گەلەکەیان و ڕێگەنەدان بە داگیرکاریی گیانی خۆیان دەبەخشن و بە خوێنی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە.

ئەوەی جێگەی نیگەرانییە تا ئێستا نە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و حکومەتی ناوەند و نە هەرێمی کوردستانیش، لە ماوەی ئەم 41 ساڵەدا هیچ هەڵوێستێکیان لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا نەبووە و ڕۆژانە بینەری شەهیدکردنی هاوڵاتییانی مەدەنیی و تێکدانی سرووشتی خاکی هەرێمی کوردستانن.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی