×

2024-06-03 375 جار خوێنراوەتەوە

بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم درا

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانی عێراق خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندكرد، كە تیایدا پشكی هەرێم بە زیاتر لە 20ترلیۆن دیاریكراوە و جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران جێگیركراوە و بۆ پلەبەرزكردنەوەش دەسەڵات دراوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تەرخان كردنی پارەی پێویست بۆی.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە میدیاكان وت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گرنتی كرا لەچوارچێوەی بودجەی بەكاربردن وەك خۆی و هیچ كێشەیەكی نییە.

دەشڵێت، لەسەر حكومەت پێویستە پابەند بێت بەو خشتانەی خۆی ناردوویەتی بۆ پەرلەمان و پەسەندكراوە، خۆ ئەگەر پێویستی بە حوجەیەك بێت لە شوێنێكدا، كە پێویستی بە بڕە پارەیەك هەبێت بۆ بابەتی خانەنشینی و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، دەسەڵات دراوە بە سەرۆك وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گواستنەوەی پارە لە بڕگەكاندا.

باسی لەوەشکرد، دەسەڵات دراوە بە سەرۆك وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گواستنەوە تا بڕی 200 ملیار دینار بۆ ئەوەی بۆشایی تەرخانكراوی دارایی بۆ خانەنشینی و پلەبەرزكردنەوە پڕبكاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، د. بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری کورد لە  پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە خشتەكانی بودجەی ئەمساڵدا، كە لە پەرلەمان پەسەندكرا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی خەرجیی كرداری (ئینفاقی فیعلی) جیاكراوەتەوە و بەوەش كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە.

وتیشی، ئەوەی دەمێنێتەوە پابەندییەكانی حكومەتی هەرێمە لەبەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە بەرامبەر بەغداد جێبەجێی بكات.

هاوكات، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كە ئەو 2 ترلیۆن دینارەی زیادكراوە بۆ پارێزگاكان هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵام لە بڕگەیەكی خشتەكەدا دەسەڵات دراوە بە سەرۆك وەزیران دەتوانێت گواستنەوە بكات لە بڕگەیەك بۆ بڕگەیەكی دیكە لە پارەی فەرمانبەران.

وتیشی، “دەكرێت سەرۆك وەزیران گفتوگۆی لەگەڵ بكرێت و ڕێككەوتن بكرێت بۆ ئەوەی بەپێی ئەوەی دەسەڵاتی دراوەتێ‌ بابەتی هەمواری مووچەی خانەنشینان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و بەگرێبەست كردنی وانەبێژان ئەنجام بدرێت”.

لای خۆشیەوە، کاروان یاروەیس ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، پەرلەمانی عێراق خشتەکانی بودجەی بۆ ساڵی 2024 پەسەندکرد بەوەش مووچەو پشکی هەرێم گرەنتی کراوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار و بە سەرۆكایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە و خشتەكانی بودجەی 2024ی پەسەند كرد.

بودجەی عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە و نزیکەی 12 تریلیۆن دیناری بەراورد بە ساڵی 2023 زیاتر بووە. 

لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دیناری پشکی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵێک، کە 9 ترلیۆن و 55 ملیار دیناری بۆ مووچەیە.

 

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی