×

2024-07-21 281 جار خوێنراوەتەوە

یەپەژە: تورکیا بەشە داگیرکراوەکەی هەرێم دەلکێنێت بەوڵاتەکەیەوە

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وەک چۆن چەتەکانی داعشی بەکارهێنا بۆ داگیرکردنی گرێ سپی و عەفرین و ناوچەکانی دیکە، بەهەمان شێوە بەکاریان دەهێنێت بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان و لکاندنی بە تورکیاوە، بۆیە دەبێت گەلی باشووری کوردستان و عێراق، پێشمەرگە، ژنان، حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دژی چەتەکانی داعش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەستنەوە و ڕێگە بە لکاندن نەدەن.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، لە بارەی ئەو چەتانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بۆ شەڕ لە دژی هێزەکانی قەندیل ڕەوانەی باشووری کوردستانی کردووە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

سۆزدار دێریک، فەرماندەی گشتی یەپەژە ڕایگەیاندووە،  مرۆڤایەتی لە قەیرانێکی سەختدا تێدەپەڕێت، لە بەرامبەر داواکاریی ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری گەلان، دەرگای قڕکردن، دەستدرێژیی و توندوتیژی کراوەتەوە.

دەشڵێت، ئەو کۆمەڵکوژییانەی چەتەکانی داعش لە سووریا، عێراق، شنگال، کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامی دا ‌هێشتا لە بیری ڕای گشتییدایە، بە هەزاران ژنی ئێزدی بەدیل گیران، بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان زیندەبەچاڵ کران، لە دژی گەلی ئێزدی، کریستیان، کورد، عەرەب، لە دژی هەموو نەتەوەکان قڕکردنێکی گەورەیان ئەنجامدا.

سۆزدار دێرک، ئاشکراشی کرد، کە چەتەکانی داعشیان تێکشکاندووە، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەو چەتانە دەباتە زاخۆ، دهۆک و ئامێدی بۆ ئەوەی لە زاپ، مەتینا و سەرانسەری باشووری کوردستاندا لە دژی گەریلاکانی ئازادیی شەڕ بکەن و بەو شێوەیە خاکی باشووری کوردستان دیاریی بکات.

وتیشی: وەک چۆن دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەتەکانی داعش و چەتەکانی دیکە بەشێکی ڕۆژئاوای کوردستانی لکاند بە تورکیاوە بەهەمان ڕێباز دەیەوێت باشووری کوردستانیش بلکێنێت بە تورکیاوە، دەولەتی داگیرکەری تورک بە سوپای خۆی و چەتەکانی داعش و هاوکاریی بنەماڵەی بارزانیی خیانەتکار و چەتەکانی گوڵان و زێرەڤانی خاکی باشووری کوردستان داگیردەکات.

فەرماندەی گشتی یەپەژە، ئاماژەی بەوەشداوە، چەکدارەکانی داعش کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان لەسەر گەلان ئەنجامدا، بەشێوەیەکی وەحشیگەرانە هێرشیان کردە سەر ژنان و دەستدرێژیان کردە سەریان و هەزارانیان فڕۆشت، ئەمڕۆ چەتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، عەزاز، باب، گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێن و پەروەردە دەکرێن، دواتر ڕەوانەی تەواوی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو وڵاتانی جیهانیان دەکەن، بۆیە بردنی چەتەکانی داعش بۆ باشووری کوردستان بۆ لکاندن، داگیرکردن، کۆچبەرکردن و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی نوێیە، جگە لەوە هیچ ئامانجێکی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستاندا نییە.

باسی لەوەشکرد، ئەمە چی ناکۆکییەکە کە گەریلاکانی ئازادیی لە شنگال، کەرکووک، مەخموور و هەولێر گەلی لە هێرشەکانی داعش پاراست، ئەمڕۆ جارێکی دیکە چەتەکانی داعش ڕەوانەی هەمان ئەو ناوچانە دەکەن و لە دژی شەڕڤانان دەیاندەن بەشەڕدا، گەلی باشووری کوردستان باش دەزانێت کە بارزانی خۆی داوای لە گەریلاکانی ئازادیی کرد، کە بێن هەولێر بپارێزن، ئەمڕۆ بە چی ڕوویەکەوە هاوكاریی دەوڵەتی تورک دەکات و چەتەکان ڕەوانی باشووری کوردستان دەکەن و دەیانخاتە شەڕەوە لەگەڵ گەریلاکانی ئازادیی.

سۆزدار دێریک  دەڵێت، ساڵانێکە پێشمەرگە بە ڕوومەتەوە بۆ ئەوەی خاکی خۆیان بپارێزن لە دژی فاشیزم و دیکتاتۆری سەدام شەڕیان کرد، دەبێت هێزی پێشمەرگە بزانن کە ئەو شەڕەی ئەمڕۆ بۆ هەمان ئامانج ئەنجامدەدرێت و هاوکارییەکانی بنەماڵەی بارزانیی و پەدەکە بۆ چەتەکانی داعش قەبوڵ نەکەن.

فەرماندەی گشتیی یەپەژە جەختیشی کردەوە، بێگومان پێکهاتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و عێراق، هەروەها هۆزە عەرەبەکانی عێراق هەڵوێستی باشیان هەبوو، بەلام دەبێت ئەم هەڵوێستانە بگۆڕدرێن بۆ چالاکیی و پێکەوە لە دژی سەرلەنوێ ژیانەوەی چەتەکانی داعش ڕاوەستین و داگیرکارییەکانی تورک تێکببەین، هەروەها دەبێت حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نەبنە هاوکاریی ئەو تاوانە و یەکسەر چەتەکانی داعش و سوپای داگیرکەری تورکی فاشیست لە خاکی پیرۆزی خۆیان دەربکەن.

سۆزدار دێرک، لە دژی هێرش و داگیرکارییەکان لەڕێگەی چەند داواکارییەکەوە داوا  لە ژنان، گەلان، هێزە نێودەوڵەتییەکان و پێشمەرگە دەکات و وتی:

– بانگ لە تەواوی گەلی باشووری کوردستان و عێراق دەکەین، کە هەڵوێستی خۆیان بەشێوەیەکی هەماهەنگ نیشان بدەن و بۆ ئەوەی داعش و فاشیزمی تورکیا لە خاکی خۆیان بەدەر بخەن و لەناو بەرخۆدان و تێکۆشاندا بن.
 – بانگ لە تەواوی هێزەکانی پێشمەرگەی بە ڕوومەت دەکەین کە لە دژی کۆمەڵکوژیی بە دەستی داعش و لکاندنەکانی تورکیا ڕابووەستن و لە بەرخۆداندا جێبگرن.
– جارێکی دیکە بانگ لە حکومەتی ناوەند و باشووری کوردستان دەکەین، کە دەمودەست ئەم داگیرکارییە ڕابوەستێنن.
– هەموو گەلانی ناوچەکە وەک کورد و عەرەب و تورکمان کە پێکەوە ژیان دەکەن، بە ئیرادەیەکی مەزنەوە لە دژی سیاسەتی ئەردۆغان و نیۆعوسمانی ڕابوەستن.
– پێویستە هەموو گەلانی جیهان لە دژی داعش و فاشیزمی ئەردۆغان بە ئەرکی ویژدانی و مرۆڤایەتی خۆیان هەستن و هەڵوێستی خۆیان بەشێوەیەکی ڕادیکال نیشانبدەن.
– هەروەها بانگ لە هەموو ڕێکخراو و هێزەنێودەوڵەتییەکان دەکەین، لە دژی داعش و فاشیزمی تورکی قڕکەر خاوەن هەڵوێست بن و نەهێڵن مرۆڤایەتی مەحکومی دڕندەیی داعش و ئەردۆغان ببێت.
– گرنگترین بەرەی دژ بە هەموو جۆرە لەشکرکێشی و جینۆساید بەرەی ژنانە، بۆیە پێش هەموو شتێک ژنانی باشووری کوردستان و عێراق، داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین بە یەک ڕۆح و یەک دەنگ لە دژی هەموو جۆرەکانی داگیرکاریی و قڕکردن بوەستنەوە.







  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی