×

دیناری عێراقی
2024-12-15 201 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

بێ منه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌.

دوو مانگه‌ دواین مووچه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان دراوه‌ته‌ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران.

دواین مووچه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى پایزدا به‌ مووچه‌خۆراندا و ئه‌مساڵ هه‌ر یه‌ك مووچه‌ى دیكه‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌و مووچه‌یه‌ش مووچه‌ى پایزه‌ و له‌ زستاندا ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران.

به‌غداد ڕه‌زامه‌ندى سێ مووچه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵ و 430 ملیار دیناریشى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانه‌كه‌شى داوه‌ به‌ هه‌رێم.

به‌ڵام هه‌رێم هێشتا به‌وه‌ش ڕازى نییه‌ و داواى 650 ملیارى دیكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى ئه‌و سێ مانگه‌.

ئەمڕۆ  شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولکەریم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم، گەیشتنە بەغداد.

بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە.

شاندى هەرێم جگە لە داواکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ و ئەو 430 ملیار دینارەی بەغدا بڕیاری داوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی ئەو سێ مانگە، داوای 759 ملیار دینارى تر بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی 220 ملیار دیناری دیکەش دەکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی ئەو مانگە.

واته‌ هه‌رێم بۆ كورتهێنانى ئه‌و سێ مانگه‌ به‌ گشتى داواى 650 ملیار ده‌كات و ئاماده‌شه‌ ته‌نها 150 ملیار دینار وه‌ك داهاتى ناوخۆ بداته‌ به‌غداد، له‌كاتێكدا داهاتى ناوخۆ به‌پێى داتاكانى خۆیان زیاتره‌ له‌ 400 ملیار و به‌ ئاسانى ده‌توانن كورتهێنانى مووچه‌ى پێ پڕ بكه‌نه‌وه‌.

كه‌واته‌ حكومه‌تى هه‌رێم چۆن ده‌توانێت هێنده‌ بێ منه‌ت بێت به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران.

له‌كاتێكدا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر چاوه‌رێى مووچه‌ن.

به‌هۆى بێمووچه‌یى بازاڕ كش و ماته‌ و به‌ته‌واوى كز بووه‌.

به‌ڵام یه‌كنه‌گرتوویی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن وایكردووه‌ ئه‌م دۆخه‌ ڕووبدات.

ئه‌گه‌رنا له‌هیچ وڵاتێكى دونیا نییه‌ حكومه‌تێك مووچه‌ى سێ مانگى مووچه‌خۆرانى لابێت و خه‌ڵك لێى قبوڵ بكات.

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 12ی رادەستی بەغدا کرد، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە 763 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران نێردراوە، تائێستا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دابەش نەکراوە و تەنانەت لیستی مووچەش رانەگەیەندراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی دووشەممە 9/12/2024 لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26ـی تشرینی دووه‌می 2024، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی کانونی یەکەم له‌ كاتێكدایه‌، هێشتا مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كراوه‌.

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی تشرینی دووه‌می 2024 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

رۆژی یەکی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی763 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2024ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان رەوانەی بەغدا کرد‌.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ده‌ڵێت، "دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به‌ 996 ملیار دیناره و 233 ملیار دینار كورتهێنان دروستده‌بێت‌".

دوایین جار كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كرا، ڕۆژی 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024 بوو كه‌ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دابه‌شكرا.


  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

  • بلینكن بۆ ته‌حریر شام: له‌ گۆشه‌گیربوونى تاڵیبانه‌وه‌ فێربن

  • ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

  • 78 ساڵ بەسەر ڕووخانی كۆماری مهاباد تێدەپەڕێت

  • هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

  • ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا و هێزه‌ كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕێككه‌وتن بكه‌ن

  • پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • ئایا ئەمریكا و ئیسرائیل پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن؟

  • به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

سەرەکی