×

ئیلهام ئەحمەد
2024-12-17 139 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

ناوەندی هەواڵ

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان نامەیەك بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەنێرێت.

 ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، رۆژی دووشەممە نامەیەك بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ناردووە و ئۆپەراسیۆنی توركیای بە "چاوەڕوانكراو" ناوبردووە و داوایكردووە:"گوشار لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بكات هێز نەنێرێتە سەر سنووری باكووری سوریا."

ئیلهام ئەحمەد لە نامەكەیدا بۆ دۆناڵد ترەمپ نووسیویەتی، "ئامانجی توركیا دروستكردنی ناوچەیەكی دیفاكتۆیە لەسەر خاكی ئێمە، پێش ئەوەی تۆ (دۆناڵد ترەمپ) وەكو سەرۆك دەستبەكاربیت.''

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت "توركیا دەیەوێت گوشار لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بكات، وەكو دەسەڵاتداری سەر خاكی ئێمە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.'' هۆشداریش دەدات ئەگەر توركیا ئەو هێرشە دەستپێبكات "لێكەوتەی كارەساتباری دەبێت.''

هەرچەندە تائێستا توركیا هیچ لێدوانێكی لەوبارەوە نەداوە، بەڵام وەكو رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكەوە بڵاویكردووەتەوە "هەڕەشەی توركیا لە هەسەدە كە هاوبەشی ئەمریكا دەكات لە شەڕی داعش و رێگری لەسەرهەڵدانەوەی، پێش چەند هەفتەیەك دێت لە گۆڕانكاریی لە ئیدارەی ئەمریكا.''

ئەوەش لەكاتێكدایە هەسەدە "شكستهێنانی" ئاگربەستی نێوان خۆیان و گرووپە چەكدارەكانی راگەیاند و وتی: "توركیا هێز كۆدەكاتەوە لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی كۆبانێ".

هاوسەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەو نامەیەی كە بۆ ترەمپی ناردووە، نووسیویەتی: "هەر هێرشێكی توركیا رەنگە ببێتە هۆی ئاوارەبوونی 200 هەزار كەس تەنیا لە كۆبانێ."

هەر لەو نامەیەدا هاتووە: "باوەڕمان پێتە كە لە وەرگرتنی دەسەڵات وەكو سەرۆكی ئەمریكا رێگری لەو كارەساتە بكەی، چونكە ئەردۆغان گوێ لە تۆ دەگرێت، متمانەمان هەیە كە جارێكی دیكە بەدەم داواكاری تۆوە بێت.''
 
ئیلهام ئەحمەد بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكای وتووە: "سەركردایەتیی یەكلاكەرەوەی ئێوە دەتوانێت رێگری لەو داگیركارییە بكات، پارێزگاریش لە شكۆ و سەلامەتی ئەوانە بكات كە وەكو هاوپەیمانی نەگۆڕی ئەمریكا ماونەتەوە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكان."
 

 

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

  • بلینكن بۆ ته‌حریر شام: له‌ گۆشه‌گیربوونى تاڵیبانه‌وه‌ فێربن

  • ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

  • 78 ساڵ بەسەر ڕووخانی كۆماری مهاباد تێدەپەڕێت

  • هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

  • ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا و هێزه‌ كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕێككه‌وتن بكه‌ن

  • پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • ئایا ئەمریكا و ئیسرائیل پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن؟

  • به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

سەرەکی