×

وێنەی بەشار ئەسەد لە ناوەندێکی ئەمنیی لە حەما
2024-12-08 375 جار خوێنراوەتەوە

به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

ناوەندی هەواڵ

ئۆپۆزسیۆنى سوریا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى سوریا، ڕایگه‌یاند كه‌ دیمه‌شقیان ئازاد كردووه‌ و حوكمى 24 ساڵه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كۆتایى هات.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ ئاژانسى ڕۆیته‌رز، فه‌رمانده‌یى سوپاى سوریا پێش ڕاگه‌یاندنى كه‌وتنى ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ خۆیان هه‌واڵه‌كه‌یان به‌ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كان ڕاگه‌یاندووه‌، دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى سوپاى سوریاش ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا به‌ فڕۆكه‌ ڕۆیشتووه‌ به‌ره‌و شوێنێكى نادیار.

دواى ڕاگه‌یاندنى كه‌وتنى حوكمى به‌عسى سوریا پاش زیاتر له‌ 53 ساڵ، هه‌زاران سورى به‌ ئۆتۆمبێل و پێ به‌ره‌و مه‌یدانى سه‌ره‌كیی دیمه‌شقى پایته‌خت چوون و دروشمى ئازادییان ده‌وته‌وه‌، دواتریش گروپه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاند سه‌رجه‌م گیراوه‌كانى زیندانى سه‌یدنایا له‌ دیمه‌شق كه‌ گه‌وره‌ترین زیندانى سوریایه‌ ئازاد ده‌كه‌ن.

به‌پێى بڵاوكراوه‌كانى پێگه‌ى "فلایت ڕادار" فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ر به‌ هێڵى ئاسمانیی سوریا، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقه‌وه‌ له‌هه‌مان كاتى ڕاگه‌یاندنى چوونى ئۆپۆزسیۆن بۆ دیمه‌شق فڕیوه‌،  سه‌ره‌تا فڕۆكه‌كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ى كه‌ناراوه‌كانى سوریا ڕۆشتووه‌، كه‌ شوێنى هۆزى عه‌وییه‌كانى سوریایه‌ و به‌شار ئه‌سه‌د له‌وانه‌، به‌ڵام دواتر له‌پڕ ئاڕاسته‌كه‌ى گۆڕیوه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ و به‌ چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ دیار نه‌ماوه‌، ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت نه‌یانتوانیوه‌ بزانن كێ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بووه‌.

كۆتاییهاتنى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د و حوكمى زیاتر له‌ 53 ساڵه‌ى به‌عس له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌دا ڕوویدا، ڕووداوه‌كان هێنده‌ خێرابوون پارێزگاى حومسى دراوسێى دیمه‌شق به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى سوریا ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا، سوپاكه‌ى ئه‌سه‌د له‌به‌ره‌به‌یانى زوودا كشانه‌وه‌، هێنده‌ به‌ خێرایى كشانه‌وه‌ دوو گه‌نجى سورى كه‌ پێشتر ئه‌ندامى گروپى ئۆپۆزسیۆن بوون به‌ وتنه‌وه‌ى دروشم و ته‌قه‌كردن دانیشتوانى حومسیان ئاگادار كرده‌وه‌.

پاش كه‌وتنى حومس هه‌رزوو هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و دیمه‌شق چوون، به‌ڵام پێش چوونى ئه‌وان رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د كۆتایى هاتنى ڕاگه‌یه‌ندرا و به‌شار ئه‌سه‌د كه‌س نازانێت له‌ كوێیه‌.

 

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

  • بلینكن بۆ ته‌حریر شام: له‌ گۆشه‌گیربوونى تاڵیبانه‌وه‌ فێربن

  • ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

  • 78 ساڵ بەسەر ڕووخانی كۆماری مهاباد تێدەپەڕێت

  • هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

  • ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا و هێزه‌ كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕێككه‌وتن بكه‌ن

  • پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • ئایا ئەمریكا و ئیسرائیل پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن؟

  • به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

سەرەکی