×

2024-12-14 158 جار خوێنراوەتەوە

سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

ناوەندی هەواڵ

ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی سوپای سوریا، کە لە ڕۆژی 7ى ئەم مانگەدا لە دوای ڕووداوە ناوخۆییەکانی سوریا هاتنە ناو عێراقەوە، داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ وڵاتەکەیان.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو سەرباز و ئەفسەرانە سەر بە لیوای 103ى گاردی کۆماری و پاسەوانی سنوور و گومرک بوون و ژمارەیەک هاوڵاتی فەرمانبەری مەدەنیشیان لەگەڵدایە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوایان کردووە، پەیوەندیی بکەن بە باڵیۆزی سوریاوە لە عێراق، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنێتی گەڕانەوە بۆ سوریا.

بە گوێرەی هەواڵەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستاش بە سەدان ئەفسەر و سەرباز لە ناوخۆیی خاکی سوریادا، چارەنووسیان نادیارە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە ناوچەی بادیەی سوریا دیارنەماون و نازانرێت دەستبەسەر کراون یان نا.

ڕۆژی 7ى ئەم مانگە زیاتر لە دوو هەزار سەرباز و ئەفسەری سوپای سوریا، بە ئاراستەی سنوری عێراق پاشەکشەیان کرد، دوای هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتی، توانییان بپەڕنەوە بۆ سنوری عێراق، دواتریش لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتنە ناو خاکی عێراقەوە لە سەربازگەیەکی سوپا لە سنوری خۆرئاوای عێراق دانران.

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی